بەوپەڕی نیگەرانییەوە و بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە لەرزۆک و تیرۆرستییەی سهر كێڵگهى غازى كۆرمۆر دەکەم، بۆ هەموو لایەکمان ڕوونە کە ئامانج لەم کردەوانە، تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری و لاوازکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەتایبەت و عێراقە بەگشتی.
لێرەدا بە ئەرکی سەرشانی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دامودەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی دەزانم، کەوا شکۆ و سەروەریی خاک و نیشتمان بۆ هەموو لایەک بپارێزن و ڕێگربن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرش و کردەوە تێکدەرانە.
داواکارم لە هێزەکانی هاوپەیمانان کەوا سیستەمی بەرگری بۆ ئەم جۆرە هێرشە تیرۆرستییانە دابین بکەن و بەزووترین کاتیش لایەنە ئەمنییەکانی تایبەت بەم پرسە تاوانباران دەستگیر بکەن و ڕووبەڕووی دادگایان بکەنەوە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/11/27