Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2026-03-28T16:53:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەوپەڕی نیگەرانییەوە و بە توندترین شێوە، ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستی و درۆنییەی ئەمڕۆی سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک دەکەم، کە ئامانج لێی، تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە.

داواکارم لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و دامودەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، شکۆ و سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بپارێزن و ڕێگربن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرش و پەلامارانەی کە لەلایەن گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی عێراقەوە دەکرێتە سەر کوردستان.

ئومێدەوارم لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بەم هێرشە، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن، لەپێناو پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/28