Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی جێگری سەرۆک بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییانەوە

2025-04-16T07:48:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان (چارشەمبا سۆر)، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم، هیوام خۆشی و بەختەوەرییانە لە ژیاندا.

هیوادارم لە کەشێکی ئارام و دڵخۆشدا ئەم جەژنە بەسەر ببەن و ببێتە ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی بۆ هەمووان، هەروەها کۆتایی بەو ئێش و ئازار و زوڵم و ستەمانەیان بێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەشتوویانە لە ئاوارەیی و دەربەدەریدا.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە دڵخۆش و کامەران بن لە ژیاندا.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2025/4/16