
2025-09-04T07:28:00.000000Z
بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی و سەروەرمان پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆباییەکی گەرم لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی، دەکەم.
پەیامی پێغەمبەرمان محەمەد (د.خ)، پەیامی ئاشتی و یەکسانی و ڕاستگۆییە بۆ کۆی مرۆڤایەتی، ئومێدەوارم ئەم یادە ببێت بە دەرفەتێک بۆ ئاشتەواییی نێوان گشت گەلانی جیهان و کوژاندنەوەی ئاگری جەنگ و ماڵوێرانی و هێنانەکایەی دادپەروەری و یەکترقبووڵکردن و پاراستنی بەهای بەرزی مرۆڤایەتیی لە جیهاندا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/9/4