Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی جێگری سەرۆک بە بۆنەی یادی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)

2024-09-15T06:56:00.000000Z
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د.خ))، پیرۆباییەکی گەرم لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەم. هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گشت لایەک.

پەیامی پێغەمبەر (د.خ)، پەیامی ئاشتی و دادپەروەری و بەخشندەیی و لێبوردەییە لەپێناو پاراستنی ژیانی گشت مرۆڤایەتیدا. با لەم بۆنەیەدا، ئێمەش هەوڵ و کۆششەکانمان یەکبخەین لەپێناو پتەوکردن و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی نێوان گشت پێکهاتە و ئایین و ئاینزاکان، دوور لە بانگەواز و بیری توندڕەوی.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2024/9/15