
لە یادی شەست و سێیەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایییەکی گەرم لە سەرۆک و مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایان و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم، هەمیشە لە پێشکەوتن و برەودانی زیاتردابن لە بواری زانست و زانیاریدا.
یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان لە کاری پیشەییانەی خۆیاندا هەمیشە پێشەنگ بوونە بۆ ماف و خواستەکانی مامۆستایان و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە لە هەرێمی کوردستان، لەپێناو بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ڕۆشنبیر و بەئاگا لە ئاست داخوازییەکاندا.
سەرەڕای ئەو هەموو بارودۆخە ناهەموارانەی کە لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتوون، مامۆستایان بەردەوام بوونە لە خزمەتکردن لەپێناو پەکنەكەوتنی پرۆسەی خوێندن و برەودان بە زانست و زانیاری، بۆیە پێویستە بە بایەخەوە لە ئەرک و ماندووبوونەکانیان بڕوانین و کاری زیاتر بکرێت بۆ خزمەتکردنیان، لەپێناو باشترکردنی بارودۆخی ژیان و گوزەرانیان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/5/15