
بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی و ساڵیادی کۆچی سەروەری مرۆڤایەتی، پێغەمبەر محەمەد (دروود و سەلامی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەم.
ئومێدەوارم لەم یادە پیرۆزەدا، ئاشتی و ئارامی بۆ گەلانی جیهان بگەڕێتەوە و ببێت بە مایەی خێر و کوژانەوەی ئاگری شەڕ و ماڵوێرانی لە سەرتاسەری جیهان، هەروەها ببێت بە مایەی چارەسەری کێشە ناوخۆیییەکان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هێنانەکایەی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی بۆ ژیان و خەڵکی هەرێمەکەمان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
یەکی موحەڕڕەمی ١٤٤٧ی کۆچی