
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزبایییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەم، هیوادارم خوای گەورە ڕۆژوو و نزاکانیان لێ قبووڵ بکات و لە کەشێکی ئارام و ئاسوودەدا ئەم جەژنە بەسەر ببەن.
لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیانی نێوان گشت پێکهاتەکان دەکەینەوە، بە درێژایی مێژووی ناوچەکەمان ئەم فەرهەنگی پێکەوەژیانەی کە لە نێوان گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستاندا هەیە هەمیشە ڕێزی لێ گیراوە و سیمایەکی جوانی بەخشیوە بە هەرێمەکەمان، ئومێدەوارم ئاشتی و سەقامگیری باڵ بکێشێت بەسەر جیهاندا و دنیای مرۆڤایەتی، دوور بێت لە جەنگ و ماڵ وێرانی.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و کامەرانیدا بژین.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/4/19