ئەمڕۆ یادی بهئازارى (٣٨) ساڵەی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالى ١٩٨٨ دەکەینەوە. ئەو تاوانه سامناكهى ڕژێمی پێشووی عێراق ئهنجامى دا كه زياتر لە ١٨٢ هەزار منداڵ، ئافرهت، پیاو و گەنجی بێتاوانى كوردستانى، تيايدا بوونە قوربانی. ئهنفال تهنيا تاوانێك نهبوو، بهڵكوو هەوڵی نهزۆكى سڕینەوەی تهواوى گهلێكى ئاشتيخواز بوو کە برینەکانی تا ئێستاش لە جەستەی نیشتماندا ماون.
لەم یادەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین و سڵاوی ئەمەکداری بۆ بنەماڵە و کەسوکاری خۆڕاگریان دەنێرین. بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق، دووپاتى دهكهينهوه كه بهرپرسياريهتيى حکوومەتی فیدراڵیی عێراقه قەرەبووی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان بكاتهوه.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، له هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئهنفال وەک جینۆساید بناسرێت. وەک ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانی، لە پرۆسەی بەدواداگەڕان و گێڕانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی شەهیدان بۆ باوەشی نیشتمان درێخى ناكهين و ههرچى له توانادا بێت دهبێ خزمهتى زیاتر به كهسوكارى ئەنفالکراوان بكرێت.
لەم یادهدا، جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان، تەنیا بە تەبایی و کارى هاوبەشی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەبێت. ئەمە گەورەترین وەفایە بۆ خوێنی شەهیدان و گەرەنتیی داهاتوویەکی باشترە بۆ نەوەکانمان كه به ئومێدهوه لێى دهڕوانين.
سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٤/١٤