ئەمڕۆ یادی (39) ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی دەکەینەوە. ئەو تاوانە گەورەیەی ساڵی 1987 کە ڕژێمی پێشووی عێراق ئەنجامی دا، سەرەتا و دەستپێکی زنجیرەیەک تاوانی دڕندانەى کیمیابارانکردنی خەڵکی سڤیل و خاک و سروشتی جوانی کوردستان بوو.
لەم یادە بهئازارهدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی نەمر دادەنەوێنین و سڵاو بۆ کەسوکاری سەربەرزيان و بۆ قوربانی و بەرکەوتووانی ئەو کارەساتە دەنێرین.
بالیسان و شێخ وەسانان و تەواوی دۆڵی خۆشناوەتی، هەمیشە مەڵبەندی نیشتمانپەروەری و پشتیوانی شۆڕش و پێشمەرگە بوون، بۆیە کرانە ئامانجی ئەو شاڵاوە ڕەشە، بەڵام گهلى كوردستان به خۆڕاگرى مايهوه و تاوانكاران لهناوچوون.
سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی خۆشناوەتی و تەواوی شەهیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/4/16