Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى تازه‌ى كۆچى

2026-06-16T06:24:00.000000Z
هه‌واڵ پەیامی پیرۆزبایی

هاتنەوەی يه‌كى موحه‌ڕره‌م و سەری ساڵی نوێی کۆچيی (1448)، به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى خوشک و برایانی موسڵمان لە کوردستان، عێراق و جیهان به‌گشتى پيرۆز دەکەم. هيوادارم بۆ هه‌مووان ساڵى كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بێت.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم ئەم یادە پیرۆزە ببێته‌ مایەی بەدیهاتنی ئاشتی، تەبایی، ئاسووده‌يى و سەقامگیریی بەردەوام بۆ ناوچه‌كه‌مان و ته‌واوى مرۆڤایەتی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەک بێت.

هه‌موو ساڵێك به‌ خێر و خۆشى.


نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/6/16