بە بۆنەی چل و نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستانەوە، به گهرمى پیرۆزبایی له بهڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکەين کە ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی بیری توندڕەوی لە کوردستان. بە چاوی ڕێز و پێزانینەوە له ڕۆڵ و ئەرکى پڕ بەهايان دهڕوانين.
هەر بەم بۆنەیەوە دووبارە جەخت لەسەر كولتوورى ڕەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردن لە کوردستان بە سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانییەوە دەکەينەوە، بۆ ئەم ئامانجە پیرۆزەش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی بەردەوام لە کاری دڵسۆزانهى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکات بۆ نیشتمان و گەلەکەمان.
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازين.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
21/9/2019