له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/4/28، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ركۆمار، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت و ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده‌كانى عێراقدا ئه‌نجامدا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له به‌ڕێزان، سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکی ڕه‌وتی نیشتمانیی ئه‌لحیکمه، د. عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووتر و سياسه‌تمه‌دارى ديارى عێراقى، سابت ئه‌لعه‌بباسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی حه‌سمى نيشتمانى، نوورى ئه‌لمالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا، هادی ئه‌لعامری، سه‌رۆكى ڕێکخراوی به‌در، موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائی، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی ئه‌لعه‌زم، د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتر و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی نه‌سر، عه‌بدلساده ئه‌لفرێجى، ئه‌ميندارى گشتيى هاوپه‌يمانيى نه‌هجى نيشتمانيى عێراقى و شێخ خه‌ميس ئه‌لخه‌نجه‌ر، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى سياده، دۆخى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداى تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کانی عێراق به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌روه‌ها ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستانى به به‌شێكى دانه‌بڕاو له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق به‌گشتى له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێزيان به پێويستى زانی هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق پيكه‌وه هاريكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م وڵات و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداى به كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر و پێشكه‌وتن بۆ ته‌واوى عێراق زانى، بۆ ئه‌مه‌ش جه‌ختى له پيويستى و گرنگيى به‌رده‌واميى په‌يوه‌نديى نێوان هه‌موو لايه‌نه‌كان كرده‌وه.
لاى خۆيانه‌وه به‌ڕێزان سه‌ركرده‌كانى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان، پشتگيريى خۆيان بۆ هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ستايش و پێزانينيان بۆ هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌رده‌واميى سه‌ردان و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
دابینکردنی بودجه و شایسته دارایییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، پشتیوانی له جێیه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنه سیاسییه‌کان و کارنامه‌ی حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر دۆخى عێراقه‌وه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ناوچه‌كه و جيهان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌ركرده عێراقييه‌كان بوو.