به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/11/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز سه‌يد عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه كرد.
له ديدارێكدا دۆخى عيراق به‌گشتى، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق، پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى، حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵى عيراق و ئه‌رك و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌ميان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له وڵات و ده‌ستگرتن به بژارده‌ى ديموكراسييه‌وه و بره‌ودان به پرۆسه‌ى سياسى و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان به لێكگه‌يشنێكى ڕه‌زامه‌ند بۆ هه‌مووان كرده‌وه كه خزمه‌ت به ئێستا و داهاتووى عيراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى بكات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا باس له سه‌ر‌نج و تێبينييه‌كانى سه‌ر پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه هه‌ر ناڕه‌زايى و تێبينييه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، به‌پێى ڕێكاره ده‌ستوورى و ياسايييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و حكوومه‌تى داهاتووش بايه‌خ و گرنگى به داواكارى و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان بدات.