پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشەممە 5/7/2022 بەڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له سيناتۆرى ناودارى ئه‌مه‌ريكى به‌ڕێز لينزى گرام و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عيراق و جه‌نه‌رال جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و ژماره‌يه‌ك ديپلۆماتكار و پله‌دارانى سه‌ربازيى ئه‌مه‌ريكى پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عيراق و پرۆسه‌ى سياسیی وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى سووريا و پرسى كورد له‌و وڵاته، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی ناوچه‌كه كرده‌وه و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مه‌ترسيى تيرۆر و سه‌رهەڵدانه‌وه‌ى داعش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيریی عيراق و سووريا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسييه، پێويسته ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه پارێزراو بێت و هه‌مووان له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ و كۆششيان بخه‌نه گه‌ڕ.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى ئه‌مه‌ريكا بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، دووپاتى كرده‌وه كه كليلى سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى عيراق، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا يه به گفتوگۆ و به‌پێى ده‌ستوور.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.