![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2024/02/NB_Antonio-Goterez-16-2-2024.jpg)
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/2/16، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميونشن له ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منيى و سياسيى عێراق و ئاڵنگارى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامى و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگه و ده‌بێ ئاساييش و سهروهريى عێراق پارێزراو بێت و ڕێگه نه‌درێت عێراق بخزێته نێو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختيان كرده‌وه كه له كاتێكدا ناوچه‌كه به دۆخێكى ههستيارى ئه‌منيدا تێده‌په‌ڕێت، ده‌بێ هه‌مووان دان به خۆيان‌دا بگرن و يارمه‌تيده‌ر بن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و پاراستنى سه‌قامگيرى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى ئاماده‌يى و ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و كار و چالاكييه‌كانى تيمى UNى له عێراق به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز گۆتێرێس سوپاسى ڕۆڵى ئهرێنيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پێويستيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی هه‌رێمى كوردستان له نزيكترين كاتى گونجاو‌دا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و شه‌ڕ و بارى مرۆيى له غه‌ززه، چه‌ند باسێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.
![](/uploads/old_images//2024/02/NB_Antonio-Goterez1-16-2-2024-scaled.jpg)
![](/uploads/old_images//2024/02/NB_Antonio-Goterez2-16-2-2024-scaled.jpg)