Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌

2023-06-03T11:32:03.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٦/٣ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به‌ بانگهێشتێکی فه‌رمی بۆ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا، گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌.

‌سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌یان‌ سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رۆک ئه‌ردۆغان له‌ خولی تازه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و ئێواره‌خوانێکدا ده‌کات که‌ به‌بۆنه‌ی سوێندخواردنییه‌وه‌ ساز ده‌کرێت.