Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى پرسه‌ى شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى ده‌كات

2024-01-17T11:51:10.000000Z
هه‌واڵ

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/1/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ مزگه‌وتى سه‌واف له‌ هه‌ولێر، به‌شدارى له‌ پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى و كچه‌ ساواكه‌يدا كرد كه‌ له‌ هێرشى مووشه‌كيى سوپاى پاسدارانى ئێراندا بۆ سه‌ر هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى ديكه‌ى سڤيل، پێرى شه‌و شه‌هيد بوون.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزى خوالێخۆشبوو كرد و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

لاى خۆيانه‌وه‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى سوپاس و پێزانينى خۆيان بۆ به‌شدارى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.