Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ پرسه‌ى هه‌ردوو مامۆستاى زانكۆدا ده‌كات

2022-06-29T13:33:40.000000Z
هه‌واڵ په‌روه‌رده‌ و فێرکردن پەیام و پەیوەندی

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/6/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، له‌ هه‌ولێر به‌شدارى له‌ پرسه‌ى هه‌ردوو مامۆستاى خوالێخۆشبووى ‏زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين د.كاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان كرد كه‌ دوێنێ ‏سێشه‌ممه‌ له‌ تاوانكارييه‌كدا گيانيان له‌ ده‌ست دا.‏

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى ‏هاوسۆزى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و مامۆستايان و قوتابيانى زانكۆدا، هيواى ‏خواست خواى مه‌زن گيانى هه‌ردووكيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ‏سه‌بوورى و ئارامى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.‏

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها هه‌مووانى دڵنيا كرده‌وه‌ كه‌ دادگا و ‏لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان هه‌موو ڕێكارێكى ياسايى ده‌گرنه‌ به‌ر و تاوانكار ڕووبه‌ڕووى ‏سزاى ياساييى خۆى ده‌بێته‌وه‌.‏