Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ بابه ‌شێخ ده‌كات

2020-11-21T12:26:31.000000Z
هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/11/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بابه‌ شێخى ئێزدييان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئێزدييان دووپات كرده‌وه‌.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ركى به‌ڕێز بابه‌ شێخ، ئه‌ركێكى ڕۆحيى ئايينييه‌ و نابێت هيچ كاريگه‌رييه‌كى سياسى به‌سه‌ر به‌ڕێزيان و ئه‌ركه‌ ئايينييه‌كه‌يه‌وه‌ هه‌بێت، هه‌روه‌ها هيواى خواست كه‌ ببێته‌ چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى ته‌واوى ئێزدييان و بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه‌ ڕۆڵى خۆى له‌ ته‌بايى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق بگێڕێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز بابه‌ شێخ سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ پيرۆزبايى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و داواى كرد به‌ڕێزيان و سه‌رۆكايه‌يه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ هاوكارى و پشتگيريى ئێزدييان به‌رده‌وام بن.