2021-09-09T11:44:13.000000Z
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/9/9 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ قەداسەتى پاتریارک مار ئاواى سێیەم، پیرۆزبایى لێکرد بەبۆنەى هەڵبژاردنییەوە بە پاتریارکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشوورى.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پشتگیریى خۆى بۆ ئازادیى ئایینى و پێکەوەژیان و لێبوردەیى و یەکترقبووڵکردنى پێکهاتەکان دووپات کردەوە و ئاماژەى بە ڕۆڵى کەنیسە و پێگە ئایینییەکان لە پتەوکردن و بۆ بەهێزکردنى ئەو کولتوورە لە کۆمەڵگەى کوردستان و عیراقدا کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ کار و ئەرکەکانى قەداسەتى پاتریاک خواست.
لاى خۆیەوە قەداسەتى پاتریارک مار ئاواى سێیەم، سوپاسى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد و جەختى لە گرنگیى ڕۆڵى بەڕێزیان لە پشتگیریى پێکەوەیان و ئازادییەکان لە هەرێمى کوردستان کردەوە.