بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ـ ئاشووری (6776) و جەژنەکانی ئەکیتۆوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کلدان، ئاشووری و سریانی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان دەکەم. هیوای جەژن و پشوویەکی شاد و ئارامیان بۆ دەخوازم.
جەژنی ئەکیتۆ کە گوزارشت لە قووڵاییی مێژوویی و شارستانیی یەکێک لە پێکهاتە ڕهسهن و دێرینەکانی وڵاتەکەمان دەکات، هەمیشە دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندیی هەمیشەییمان بە پاراستنی یەکسانی، ماف و ئازادییەکان. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە نیشتمانی فرەڕەنگی و لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی بۆ هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە.
له كاتێكدا بههۆى دۆخى شهڕى ناوچهكهوه، ڕێوڕهسمهكان بهڕێوه ناچن، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە سەرچاوەی ئارامى و ئاسوودەیی و پتهوكردنی زیاتری تەبایی و ژیانی هاوبەش لەنێوان هەموواندا.
جەژنی ئەکیتۆ لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/4/1