Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆك ئه‌لسيسى ده‌كات

2023-12-20T09:54:53.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی پەیام و پەیوەندی

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ نامه‌يه‌كدا بۆ به‌ڕێز عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى، پيرۆزباييى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى ميسر لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

له‌ نامه‌كه‌يدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازياره‌ له‌ ماوه‌ى داهاتووى سه‌رۆكايه‌تيى سه‌رۆك ئه‌لسيسيدا، بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ميسردا بدات و هيواى به‌رده‌واميى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى زياترى بۆ گه‌لى ميسرى خواستووه‌.