Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆك ئيلهام ئه‌لييه‌ڤ ده‌كات

2024-02-08T15:32:02.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی پەیام و پەیوەندی

ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/2/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز ئيلهام ئه‌لييه‌ڤ سه‌رۆكى كۆمارى ئازه‌ربايجان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ سه‌رۆك ئه‌لييه‌ڤ و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ وڵاته‌كه‌ى خواست، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازيارى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسيان له‌ دوايين ديدارى نێوانيان له‌ باكۆ كرد.