Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ مامۆستايان ده‌كات

2024-05-15T06:16:39.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

له‌ ساڵيادى (62)هه‌مينى دامه‌زراندنيدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايانى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم، به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئه‌رك و ماندووبوون و په‌يامى پيرۆزى مامۆستايان له‌ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان، ده‌ڕوانم.

مامۆستايان له‌ توێژه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كان و بنه‌ماى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ن، پشتگيرى له‌ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانيان ده‌كه‌م و شايانى ژيان و گوزه‌رانى باش و ئارامى و ئاسووده‌يين. ڕۆڵى مامۆستايان له‌ سه‌رده‌مى شۆڕش و له‌ ئازاديدا، هه‌روه‌ها دڵسۆزى و به‌رگه‌گرتنيان له‌ ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده‌ نه‌وه‌ستێت، هه‌رگيز له‌بير ناكرێت.

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و مامۆستا ئازيزانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ له‌پێناو ئازاديى گه‌له‌كه‌ياندا، خه‌باتيان كرد و گيانیان به‌خشى.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2024/5/15