Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات

2022-07-25T14:35:22.000000Z
پەیام و پەیوەندی

به‌ڕێزان له‌ جڤاتى نيشتمانيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان

يادى سێزده‌ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌كه‌تان به‌ گه‌رمى له‌ ئێوه‌ و ته‌واوى ‏هه‌ڵسووڕاوان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م، ‏هيواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم. ‏

بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك هێزێكى سياسيى كارا، ڕۆڵێكى ديار له‌ ژيانى سياسيى ‏هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌گێڕيت و سه‌نگ و جێپه‌نجه‌ى به‌ پرۆسه‌ى سياسى ‏و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دياره‌.‏

‏ ‏

له‌م ياده‌دا جه‌خت له‌ گرنگى و پێويستيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه‌ ‏سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌موو لايه‌ن و ‏پێكهاته‌كان ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ‏ته‌حه‌دييه‌كان و كارى پێكه‌وه‌يى له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستكه‌وت و ‏مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.‏

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

‏2022/7/25‏