![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2022/10/NB2.jpeg)
به‌بۆنه‌ى يادى بيست و نۆ ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندن و دامه‌زراندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له به‌ڕێزان ئه‌ميندارى گشتى و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتووى ئيسلامى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه له ڕۆڵ و ئاماده‌يى و هاوبه‌شيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌ڕوانين. به‌و هيوايه‌ى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان، يه‌كڕيز و ته‌با بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر، پێكه‌وه كار بكه‌ين.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2023/2/6