
به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى
سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان
سڵاو و ڕێز..
يادى (49) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان به گه‌رمى له به‌ڕێزتان و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى و ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه دامه‌زرێنه‌رى يه‌كێتى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به بير ده‌هێنينه‌وه كه له‌پێناو ئازاديى كوردستان له ڕيزه‌كانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستاندا، خه‌باتيان كردووه و ده‌كه‌ن. مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتى به‌رز ههڵدهسهنگێنين.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه جه‌خت له ئاماده‌يى و ڕۆڵى گرنگى به‌ڕێزتان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دهكهينهوه. هيوادارين ئه‌م ياده ببێته هانده‌رى لێكگه‌يشتن و تهبايى و پێكهوهييى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى فيدراڵى و مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستاندا.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/6/1