
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/8/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان، به‌بۆنه‌ى يادى 44 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستانه‌وه، پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان و سه‌كردايه‌تى و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و دۆستانى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ڕۆڵ و مێژوو و تێكۆشانى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستانى به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و له‌م ياده‌دا به ڕێز و شكۆوه شههيدانى حزب و هه‌موو شههيدانى كوردستانى به‌بير هێنايه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختى له تهبايى و يهكڕيزى و پێكه‌وه‌كاركردنى لايه‌ن و پێكهاته كوردستانييه‌كان كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان، سوپاس و پێزانينى خۆى و سهكردايهتيى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستانى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌م بهسهركردنهوهيهيان ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزيان و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو تهبايى و يه‌كڕيزيدا خواست.