ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/6/20 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دهۆک بەشدارى لە ڕێوڕەسمى دەرچووانى زانکۆى ئەمەریکیى کوردستاندا کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە به‌ڕێزان مەسروور بارزانى، سه‌رۆک وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عیراق و ژمارەیەکى بەرچاوى ئەکادیمی و مامۆستایان و بەرپرسان و خانەوادە و کەسوکارى دەرچووان ئامادە بوون، به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وتەیەکى پێشکەش کرد، ئەمە دەقەکەیەتى:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز
ده‌رچووان و قوتابيانى ئازيز
خانه‌واده و كه‌سوكارى خوێندکاران و مامۆستايانى هێژا
ئێواره‌تان باش و هه‌مووتان به خێر بێن..
زۆر خۆشحاڵم كه دواى زياتر له ساڵێكى سه‌خت بۆ هه‌موومان، جارێكى ديكه له بۆنه‌يه‌كى خۆش و گرنگدا پێكه‌وه‌ين. ژيان ئاوايه، خۆشى و ناخۆشى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا ده‌هێنێت، گرنگ ئه‌وه‌يه هه‌ميشه به ئومێده‌وه بڕوانين و به بڕواوه به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێين. ڕاسته كۆرۆنا زۆر ئازيزى لێ سه‌ندين و دۆخێكى ناخۆشى له هه‌موو جيهان دروست كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه‌ين لێره بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له خۆشى و كامه‌رانيى سه‌ركه‌وتنى پۆلێكى ديكه له قوتابیانى ئازيزى كوردستاندا بكه‌ين.
به‌گه‌رمى، زۆر به گه‌رمی پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشيى ده‌رچوون له خوێندکارانى خۆشه‌ويست و له دايكوباوك و خانه‌واده و له مامۆستايانى به‌ڕێز و ستافى زانكۆى ئه‌مه‌ريكيى كوردستان ده‌كه‌م. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ئه‌نجامى هه‌وڵ و ماندووبوون و هاوكارى و پشتگيريى پێكه‌وه‌ى هه‌مووانه. هه‌مووان شايسته‌ى كامه‌رانيى سه‌ركه‌وتن و پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى و شانازين. ته‌واوكردنى خولێكى ديكه‌ى ده‌رچووان، نيشانه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و ڕوانگه‌يه‌يه كه له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌م زانكۆیه له‌سه‌ری دامه‌زراوه.
پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ميندارانى زانكۆ، به‌ڕێز د. ڕاندال ڕۆدس، سه‌رۆكى زانكۆ و خاتوو د. ڕانيا مه‌جيد، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕيى زانكۆى ئه‌مه‌ريكيى كوردستان ده‌كه‌م بۆ ده‌رچوونى خولێكى ديكه‌ى قوتابيان و كار و هه‌وڵه‌كانيان له‌پێناو سه‌رخستنى زانكۆدا به گرنگ ده‌نرخێنم. هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
قوتابيانى خۆشه‌ويست..
ویستم بەوە دەست پێبکەم بڵێم: ماندوو نەبن، بەڵام باشتان کرد خۆتان ماندوو کرد. ماندووبوونتان بووە مایەی سەرکەوتنتان لە خوێندندا. ئەمڕۆ ئێوە لە شێوەی بڕوانامەى زانکۆ‌دا، پاداشتی ماندووبوونی خۆتان وەردەگرن. بڕوانامەى ئەمڕۆ واتای کۆتایيهاتنی ماندووبوونتان نییە، بەڵکو گواستنەوەتانە لە قۆناغی خوێندن و فێربوون، بۆ بیرکردنەوە، بۆ قۆناغی کارکردن و پیادەکردنی زانست و تەکنەلۆژیا و هزر و ڕامان، بۆ دۆزینەوەى چارەسەری گونجاو بۆ هەر گرفتێکی ژیان کە دێتە پێشتان.
حەز دەکەم بڵێم: ئەوە بەس نییە! لەمڕۆ بە دوواوە هه‌رچى لە زانکۆ فێر بوون، بە کاری بهێنن بۆ دیاریکردنی سەختی و گرفتی خۆتان و هاووڵاتييان و نیشتمانەکەتان. باش بگەڕێن، بزانن دەتوانن چارەسەر بۆ كامه گرفتی تەکنیکی، تەندروستی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کشتوکاڵی، دارایی، لە بواری هاتوچۆ، کەشوهەوا، یان هەر بوارێکی تردا بدۆزنه‌وه كه پێویستى به وردبینى و وردەکارى و داهێنان و شارەزايى هەیە.
ئه‌مه بکەنە پیشەی نوێتان. بەو پەڕی تواناتانەوە، بە کردەوە، بە نەوەی پێش خۆتان بڵێن: ئێمە بڕوانامە و زانست و تەکنەلۆژیا بۆ دۆزینەوه‌ى چارەسەری گونجاو لەو بوارانه‌ی كه كوردستان پێویستی پێیه‌تی، بەکار دەهێنین.
هەر کەسێک لە ئێمە شارەزایی و لێهاتوویيی خۆی لە بواری تایبەت بە خۆیدا بەکار دەهێنێت، بە شێوەیەک کە ببینە مایەی پێشكه‌وتن و خۆشگوزەرانيی خۆمان و خانەوادە و کەسوکار و گەلەکەمان له كوردستان. کە من لە تەمەنی ئێوەدا بووم، دەردەسەری و نەهامەتی و ئەنفال، کوشتار و وێرانکاری، خەمی ڕۆژانەی نەوەی ئێمە بوو. كه باوكم لە تەمەنی ئێوەدا بوو، شۆڕشی پاراستنی کوردستان، خەباتی سەرەکيی نەوەی ئەوکاتە بوو.
کە باپیرم لە تەمەنی ئێوەدا بوو، نەوەی ئەوان لە قۆناغی گۆڕانکاريی كه‌وتنى ئیمپراتۆريی عوسمانیيەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، سەرقاڵی خەبات و ڕاپەڕینی فەرهەنگی و سیاسيی نوێ بوون. ئەمڕۆ ئێوە و ئێمە، هەموومان پێکەوە، لە سایەی قوربانی و خەبات و تێکۆشانی نەوەکانی پێش خۆماندا، بە ئازادی و سەربەستی دەژین، دەخوێنین و پلان بۆ ئایندەی خۆمان و کۆمەڵگە و گەلەکەمان و وڵاته‌كه‌مان داده‌نێین.
بە لەبەرچاوگرتن و یادكردنەوەی ئەو ڕابردووە دوور و نزیکە، بەرپرسیاريه‌تيی ئێمە و ئێوەی نەوەی ئێستا و ئایندەمان، لەبیر ناکەین. خەبات و تێکۆشان و ماندووبوونی ئێوە، دەمانباتە قۆناغێکی نوێی ژیان بۆ نۆژەنکردنەوەی کۆمەڵگە، بۆ سەرهەڵدانی مەدەنی و شارستانيی نوێ، بۆ دیالۆگی سەردەميانەى دوور لە بنکۆڵکردنی بنەمای کۆمەڵایەتیمان. بۆ پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى له كوردستان.
زانست و تەکنەلۆژیا و بير و هزری خۆتان، بخەنە خزمەتی گەلەکەتانه‌وه. لە دۆخى ژیانی ئێستاماندا، ئێوە دەتوانن و دەبێت ببنە کلیلی دۆزینەوەی چارەسەری سەردەميانە بۆ گرفتی کۆن و نوێی هاووڵاتيانى هەرێمى كوردستان.
توانای هاوبەشتان یەک بخەن، چاوتان بکەنەوە، گرفتێک، سەختییەک، دەستنیشان بکەن و پێکەوە هەوڵ بدەن لەگەڵ هاوپۆل و لە دەرەوەی سنووری زانكۆش کەسانێک بدۆزنەوە تا ببنە هاوکارتان. به قووڵى بیر بکەنەوە. لە بیرکردنەوە و چارەسەردا، بێ‌سنوور بن.
ئەمڕۆ (118) خوێندکار لە ئێوە بڕوانامەى خوێندن وەردەگرێت. ئەگەر هەر یەکێک لە ئێوە لەگەڵ چوار کەسی دیکەدا هاوکار بێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لە هەر بوارێک‌دا بێت، پتر لە (550) کەس پێکەوە کار دەکەن. ده‌رفه‌تى کار بۆ یەکتر دەڕەخسێنن. لەوانەیە بەشێکی باش لەو هاوکارییە ببێتە هۆی دامەزراندنی كار و کۆمپانیای نوێ لە کوردستان. جموجۆڵ دەخەنە بازاڕی کار. ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە، کاركردن، هاوکاری و چارەسه‌ری، بکەنە پلانى كار و نه‌خشه‌ى سەردەمی نوێمان.
بۆ نموونە، یەکێک لە ئێوە سەردانی نەخۆشخانەیەک يان هه‌ر شوێنێكى ديكه دەکات. هەندێک کەموکورتی دەبینێت. لەبری گلەیی و دڵتەنگی و ناڕەحەتی، بزانە گرفتی سەرەکی چییە کە بۆتە هۆی ئەو کەموکورتییە؟! بە شێوەیەکی زانستییانه دەستنیشانی بکە. لە خۆت بپرسە: ئەم گرفتە چۆن چارەسەر دەکرێت؟ ئايا بە من چارەسەر دەکرێت؟
کێ لە هاوپۆلی کۆن و هاوکاری نوێم، دەتوانێت لەگەڵ مندا بەشدار بێت لە داڕشتن و جێبەجێکردنی ئەم چارەسەرە؟ كێ هه‌يه له بوارێكى جياى شاره‌زايى و تايبه‌تمه‌نديدا، هەوڵی دابێت لەو جۆرە گرفتە چارەسەر بکات؟
تەکنەلۆژیای بەردەست و ناو گیرفان و سەرمێزتان، هه‌موو سنوورێکی بەزاندووە، باشتر به‌كارى بهێنن. ئەوپەڕی توانای خۆتان بخه‌نه گه‌ڕ تا دەگەنە ئەنجام و ئامانجی گونجاو. شه‌رم مه‌كه‌ن، لە خەڵکی دیکە بپرسن و به به‌رده‌وامی فێر ببن.
چارەسەرێک و دەیان و سەدان تاقی بکەنەوە، هەر دەگەنە ئەنجام. ئەمڕۆ نا، سبەی، دووسبەی، چەند ڕۆژێکی دیکە. ئەگەر گیرتانخوارد و تووشی بەربەست بوون يان هەستتان بە نائومێدی کرد، بیر لە تۆماس ئه‌دیسۆن بکەنەوە! ئه‌دیسۆن شەش هەزار کەرەستەی تاقيکردەوە تا دواجار توانى گڵۆپ دابهێنێت و دنیا ڕۆشن بکاتەوە.
لەو پرۆسەیەدا گوتبووی: هه‌رگيز شكستم نه‌هێنا! من ده هه‌زار ڕێگه‌م دۆزييه‌وه كه سه‌ريان نه‌گرت! ديسان هەر ئه‌دیسۆن گوتبووی: له سه‌تا يه‌كى بلیمەتی، بريتييه له ئيلهام، نه‌وه‌د و نۆ له سه‌تيش ئارەقکردنەوه‌يە، تێكۆشانه.
کۆڵمەدەن، خۆتان ماندوو بکەن. ئارەقەی نێوچەوانتان بسڕن و سەرلەنوێ بۆ وڵاته‌كه‌تان دەست پێبکەنەوە. هەر کەس و کۆمەڵگە و میللەت و گەل و نەتەوەیەک، کۆڵنەدات، به دڵنیاییه‌وه دەگاتە ئامانج، ده‌گاته ئارامی. خۆماندووکردن و کاری بەردەوام، چێژێکی تایبەت دەداتە ژیان! ئەگەر ژیانی کەسێک ڕزگار بکەن، ژیانی کەسێک خۆش و خۆشتر بکەن، چيرۆكى خەباتی نەوەی پێش خۆتان دەبەنە ئاستێکی بەرزتر و ئایندەیەکی ڕۆشنتر چاوه‌ڕوانتان ده‌بێت. خوێندنی باڵا، باڵاتر ده‌كه‌ن! ئەو کات ئێوە دەبنە سرووش و ئیلهام بۆ نەوەی پاش خۆتان.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
خوێندن و په‌روه‌رده، كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كيى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتوون. كۆمه‌ڵگه و گه‌لان و وڵاتانى سه‌ركه‌وتوو، ئه‌وانه‌ن كه كواڵيتييه‌كى به‌رزى خوێندن و په‌روه‌رده و پێگه‌ياندنيان هه‌يه. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان زياتر له هه‌موو شتێك، پێويستيمان به بنه‌مايه‌كى پته‌وى خوێندن و په‌ره‌وه‌رده و پێگه‌ياندن و كواڵيتييه‌كى به‌رزى ئه‌و كه‌رته هه‌يه.
پشتگيريمان بۆ خوێندنى باڵا و باشتركردنى كه‌رتى په‌روه‌رده به‌گشتى به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌ستخۆشى و پشتگيرى له حكوومه‌ت و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زيران ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانيان له‌پێناو بره‌ودان به بوارى توێژينه‌وه و لێكۆڵێنه‌وه‌ى زانستيدا.
خۆشحاڵين كه ده‌بينين سه‌ركرده‌ى داهاتوو له زانكۆ پێده‌گه‌يه‌نرێن و له هه‌موو بواره‌كاندا ڕۆڵى كاريگه‌ر ده‌بينن. ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ لێره و له زانكۆكانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌م كواليتييه به‌رزه خوێندن و پێگه‌ياندن ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌رده‌چن، ئه‌وانه سه‌ركرده‌ى ئاينده‌ن. داهاتووى وڵات له ده‌ستى ئه‌واندايه.
خواست و ئيراده‌يه‌كى جدديمان بۆ به‌ره‌وپێشچوون و بنياتنانى كوردستانێكى به‌هێز هه‌يه. هه‌ر ئه‌و ئيراده‌يه بوو وايكرد وێڕاى هه‌موو سه‌ختى و مه‌ترسييه‌كان، ئه‌م زانكۆيه له سه‌رده‌مى داعشدا دروست ببێت. ئه‌وه نيشانه و به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ به‌رده‌وامی و گرنگیدان به خوێندن.
خۆشحاڵم كه زانكۆ وێڕاى گرنگيدان به خوێندنى هه‌موو ئه‌و بواره زانستيانه‌ى بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتووى كوردستان گرنگییان پێده‌دات كه زۆر پێويستن، گرنگيى به زانسته مرۆيييه‌كان و بوارى ژينگه‌ش ده‌دات. زۆر گرنگه زانكۆ به‌پێى پێويستييه‌كانى وڵات و بازاڕ و كار و په‌ره‌پێدان له هه‌موو بواره‌كاندا، ده‌رچووان ئاماده بكات و به‌پێى پلانێك پێداويستييه‌كانى ئێستا و داهاتووى وڵات پڕ بكاته‌وه.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ده‌مه‌وێ هه‌ندێك باسى عيراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى بكه‌م. ئێستا كوردستان و عيراق به قه‌یراندا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام بوونی نه‌خشه‌ڕێیه‌كی ڕۆشن و ئیراده‌یه‌كی جددی، زامنی چاره‌سه‌رن بۆ ئه‌و كێشانه و هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بن بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا.
به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، به وازهێنان له لۆژیكی به‌سه‌رچووی به‌هێزی و بێهێزی، به گرتنه‌به‌ری ڕوانگه‌یه‌كی نوێ له‌به‌ر ڕۆشنایيی ده‌ستوور و ئه‌و بنه‌ما و پرنسیپانه‌ی كه عيراقی نوێیان له‌سه‌ر دروست بووه، عيراق ده‌توانێ ڕاسته‌ڕێ بكرێته‌وه، هه‌ر به‌و ڕوانگه‌یه‌ش به‌غدا و هه‌ولێر ده‌توانن پێكه‌وه بگه‌نه لێكگه‌یشتنێكی یه‌كجاری كه كۆتایی به بگره‌وبه‌رده‌ی نێوانيان بهێنێت.
بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێ ئێمه له ناوخۆی كوردستاندا یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و هاوكاری پته‌وتر بكه‌ين كه زامنی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و مافه ده‌ستورییه‌كانمانه. ته‌نانه‌ت كێشه‌ی خۆسه‌پاندن و بوونى ناڕه‌وای په‌كه‌كه‌ش له هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ به هه‌ڵوێستێكی كوردستانییانه‌ی هاوبه‌ش، به په‌رۆشى بۆ به‌رژه‌وه‌نديی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری له سه‌روماڵی هاووڵاتیيان و دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كه‌مان، وه‌ڵام بده‌ینه‌وه.
ده‌بێ به یه‌ك ده‌نگ و یەک هه‌ڵوێست به په‌كه‌كه بڵێین: چیتر به بێڕێزى له ئیراده‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمى كوردستان، له دامەزراوە شەرعییەكانی و له بەرژەوەندی و سەروماڵی خه‌ڵكى كوردستان نه‌ڕوانێت! ئەم شەڕە بێهوودەیە لە یەخەی گەلی كوردستان دوور بخاته‌وه. ڕێز لە سەروەریی عێراق و هەرێمى كوردستان و لە دەسەڵاتی شەرعيی كوردستان و پابەندییە یاساییيەكانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت. چیتر نەبێته مایەی لەشكركێشی و زەرەر و زیان و كێشەی سەربار بۆ گەلی كوردستان كە خۆی بە دەست كۆمەڵیك كێشە و گرفتەوە گیرۆدەیە.
به هيچ شێوه‌يه‌ك نابێ خاكى هه‌رێمى كوردستان و عيراق و سنووره‌كانى، ببنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه و بۆ هێرش دژى وڵاتانى دراوسێ و تێكدانى ئاسايش و سه‌قامگيرييان، به‌كار بهێنرێت. حكوومه‌تى فيدراڵى عيراقيش ده‌بێ ئه‌ركى خۆى له پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵاتانى دراوسێ، جێبه‌جێ بكات.
له كۆتاییدا دووباره پيرۆزبايى له ده‌رچووان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم. لێره‌شه‌وه به‌تایبه‌تی به‌خێرهاتنی به‌ڕێز باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م كه له به‌غداوه ته‌شریفی هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ئاهه‌نگه‌دا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا به‌شدار بێت، زۆر به خێر بێت. سوپاسی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م بۆ به‌شداربوونتان.
دیسانه‌وه پیرۆزبایی له‌و خۆشه‌ویستانه ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ بڕوانامه وه‌رده‌گرن و هیوادارم له هه‌موو ژیانتاندا سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن و خوا پشت و په‌ناتان بێت. به خێر بێن.
زۆر سوپاس..