دواى ته‌وتاوبوونى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ فه‌ره‌نسا، به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31/3/2021 له پاریس كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ژان ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ڕێكخرا.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له وته‌یه‌كدا گوتی: "دوێنێ كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك ماكرۆن و دوای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ك ئاگادارن فه‌ره‌نسا ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له پرسی پشتگیریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی داعش و هاوكاریی مرۆیی و پشتگیریی سیاسیش. جه‌نابی سه‌رۆك ماكرۆن پێش ئێستا سه‌ردانی عێراقی كردبوو، له‌و سه‌ردانه‌دا دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كردبووه‌وه كه فه‌ره‌نسا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه یارمه‌تیی عێراق بدات بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری و هه‌روه‌ها له هه‌مووشی گرنگتر بۆ ئه‌م قۆناغه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئاماده‌ن هاوكاریی عێراق بكه‌ن له پرسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان به‌تایبه‌تی داعش. له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ دا دیسان هه‌ڵوه‌سته كرا له‌سه‌ر پشتگیریی به‌رده‌وامی فه‌ره‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، جه‌نابیان پیرۆزبایی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد بۆ سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق و به‌تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان، دیار بوو پێشتریش هه‌فته‌ی ڕابردوو به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردبوو و زۆر پیرۆزبایی له هه‌رێمی كوردستان كرد و پیرۆزبایی له خه‌ڵكی عێراق كرد و به سه‌فه‌رێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو ناوی هێنا. دوێنی جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و ئاماده‌یه هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری له عێراق و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا ئاماده‌ی هاوكارییه چونكه پرسی تیرۆرستان و پرسی داعش تا ئێستاش مه‌ترسییه‌كی زۆر جددییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و دووپاتی كرده‌وه كه فه‌ره‌نسا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تيدا ئاماده‌ی پشتگیری و هاوكارییه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی سووریامان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێمان بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئێمه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك ماكرۆن بوو".
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به بانگێشتی فه‌رمیی سه‌رۆك ماكرۆن بۆ به‌ڕێزيان له دۆخی ئه‌مڕۆی دژوارى فه‌ره‌نسادا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌كاتێكدا زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی جیهان به شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتى: "هه‌روه‌ك ئاگادارن به‌تایبه‌ت دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی 2017 سه‌رۆك ماكرۆن ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بوو و ڕۆڵی سه‌رۆك ماكرۆن ڕۆڵێكی دیار بوو و ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆڵه سیاسییه نه‌بوایه، كاری ئێمه زۆر زه‌حمه‌تتر ده‌بوو و ئه‌وان له كاتی زۆر سه‌ختدا ڕۆڵی خۆیان بینی و بۆ سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌نێوان ئێمه و به‌غدا هه‌یه، به ڕاستی له هه‌ر كۆبوونه‌وه و دیارێكیشدا سوپاسیی خۆمان بۆ ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك ماكرۆن بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌یان له‌و كاته‌دا كردۆته‌وه. به دیدی من ئێستا سه‌قامگیریی عێراق بۆ هه‌موو ناوچه‌كه و ئه‌ورووپاش گرنگه و به باوه‌ڕی من داوه‌تكردن و سه‌ردانی دوێنێی ئێمه بۆ فه‌ره‌نسا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بووه تا ئه‌و پرسانه زیاتر باس بكرێت. هه‌روه‌ك باسم كرد جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌م دانوستان و گفتوگۆیانه‌مان به‌رده‌وام ده‌بنۆتا بگه‌ین به سه‌قامگیرییه‌كی سیاسی كه خزمه‌تی هه‌موو عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی بكات. باوه‌ڕم ئه‌وه‌يه كه فه‌ره‌نسا و جه‌نابی سه‌رۆك ماكرۆن زۆر جددیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی پێویست بێت، جه‌نابیان ئاماده‌یه ئه‌و ڕۆڵه ببینێت، له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌شمدا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جه‌نابی سه‌ركۆمار و لایه‌نه سیاسییه‌كان له به‌غدا ئه‌م بابه‌ته باس ده‌كه‌ین و هیوادارم پێكه‌وه بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش تا بزانین به‌یه‌كه‌وه چی بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی فه‌ره‌نسا له بواری به‌شداریكردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا "بێگومان په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و عێراق، په‌یوه‌نديی زۆر دێرینن و فه‌ره‌نسا ئاماده‌یه له‌م بواره‌دا هاوكاریی عێراق بكات. هه‌روه‌ك ئاگادارن ئێستاش ده‌ستیان پێكردووه و له بواری مرۆیی‌دا ڕۆڵێكی گرنگ له هه‌موو عێراق ده‌گێڕن و ئاماده‌یيیان هه‌یه په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانيان له‌گه‌ڵ عێراق زیاتر بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی عێراق".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا فه‌ره‌نسا چی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و چی له هه‌رێم داوا ده‌كات سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتی كرده‌وه "هه‌روه‌ك پێشتر باسم كرد له كۆبوونه‌وه‌كانی دوێنێدا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسامان كرد و به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رۆك ماكرۆن ده‌یه‌وێت بزانێت چ پێویسته، ڕۆڵی فه‌ره‌نسا چۆن بێت بۆ سه‌قامگیریی سیاسی، سه‌قامگیریی ئابووری له عێراق، ئێمه باسمان له‌م پرسانه كرد، هه‌روه‌ها پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و پرسی سووریا، ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و ته‌وه‌رانه بوون كه زۆر به درێژی له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك ماكرۆن قسه‌مان له‌سه‌ری كرد"
ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پرسى بودجه، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "سه‌باره‌ت به پرسی بودجه من له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ده‌ست پێده‌كه‌م كه بۆچی ساڵانه وایه؟ كێشه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌یه له پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا، له عێراق سیستمێكمان هه‌یه كه سیستمێكی فیدراڵییه و ده‌ستوورێكیشمان هه‌یه كه زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق ده‌نگیان بۆی داوه. جه‌وهه‌ری كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه تا ئێستا ئه‌و شێوه مامه‌ڵه‌یه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات مامه‌ڵه‌ی سیستمێكی فیدرالی نییه، كێشه جه‌وهه‌رییه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات، له هیچ سیستمێكی فیدراڵيی جیهاندا ئه‌وه‌ی كه ئێستا به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات نييه، ئه‌مه له سیستمی فیدرالی جیهاندا نییه، بێگومان ئه‌و سیستمه به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ عێراق نوێیه و تا ئێستا ئه‌م سیستمه به ته‌واوه‌تی جێگیر نه‌بووه. له هه‌موو سیستمه‌كانی جیهاندا مینحه‌یه‌ك ده‌درێت به هه‌رێمه‌كان، هه‌رێمه‌كان په‌رله‌مانی خۆیان هه‌یه و تێیدا ئه‌و بودجه‌یه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن و ته‌واو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ده‌بێت له په‌رله‌مانی خۆمان بودجه په‌سه‌ند بكه‌ین و دوایی ده‌چێته به‌غدا و له‌وێش دیسانه‌وه ده‌بێت په‌سه‌ند بكرێت، واته كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌م سیستمه هه‌ڵه‌یه و چۆنییه‌تیی مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕاست نییه له پرسی بودجه‌دا، زوو یان دره‌نگ ده‌بێت ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ئێمه ساڵانه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بینه‌وه. ئه‌وه‌ی كه گرنگه شاندی دانوستاندكاری حكوومه‌تی هه‌رێم كه به سوپاسه‌وه زۆر ماندوو بوون، جێگری سه‌رۆكى حكوومه‌ت كاك قوباد و ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵی بوون، وه‌زیری دارایی و تیمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌موو ئه‌و براده‌رانه و خودی سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌رده‌وام به‌دواداچوونيان كردووه و هه‌موویان گه‌یشتوونه‌ته شێوازێك له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فيدراڵى بۆ چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ئێمه هیوادارین ئه‌وه‌یه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و تێكسته‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون جێبه‌جێ بكرێت. به‌داخه‌وه به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درا وا پیشان بدرێت كه له جێبه‌جێنه‌كردن و تێنه‌په‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای بودجه زیاتر خه‌تاكه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا ئاشكرا بوو ئه‌وه‌ی كه كێشه نییه له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی بودجه ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیار نییه له‌و پرسه و هیوادارین به زووترین كات ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌قی ئه‌و یاسایه بدرێت، چونكه پرسی بودجه نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو عێراق گرنگه له بواری خزمه‌تگوزارییه‌كان و زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی شاره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌یه، بۆیه هیوادارین به زووترین كات پرۆژه‌یاسای بودجه له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنرێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا فه‌ره‌نسا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا چۆن سه‌یری هه‌رێمی كوردستان و كوردستانى سووريا ده‌كات، به‌ڕێزيان گوتى: "بێگومان پێش ئێستاش به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رنسا گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم نزیكه‌ی هه‌شت جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه كاتێك كه وه‌زیری به‌رگری بوو، ئێستاش كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌يه. ئه‌و دۆستێكی نزیكی گه‌لی عێراقه به شێوه‌یه‌كی گشتی و ئاگاداری هه‌رێمی كوردستانیشه. هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام خاوه‌نی سیاسه‌تێك بووه كه ویستوویه‌تی به‌رده‌وام فاكته‌رێك بێت بۆ سه‌قامگیریی و ئارامی له ناوچه‌كه‌دا و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه بووه، ئه‌مه وه‌ك پره‌نسیپێك فه‌ره‌نسا و ئه‌ورووپییه‌كان ئاگادارن و دانوستانه‌كانیشمان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بوون كه چۆن پێكه‌وه بتوانین هاوكار بین بۆ سه‌قامگیرییه‌كی سیاسیی زیاتر له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا له سووریا و عێراق و ناوچه‌كانی دیكه و زیاتر قسه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوو و دووپات‌مان كرده‌وه كه ڕۆڵی پۆزه‌تیڤی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی جێگیربوونی سه‌قامگیری و ئارامی له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا".
سه‌باره‌ت به باشترین بژارده بۆ ده‌رچوونی په‌رله‌مانی عێراق له‌و كه‌موكوڕییه‌ی كه هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاساكان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی "هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كرد، ئێستا هه‌رێمی كوردستان كێشه نییه له تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی عێراق، هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌بێت كه ئێستا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رێز مسته‌فا كازمی كراوه و هیوادارين ئه‌م پرسه تێپه‌ڕێت و كێشه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی دیكه هاتوونه‌ته ناو بابه‌ته‌كه‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه گه‌لی عێراق بزانێت كه هه‌رێم له پرسی بودجه‌دا كێشه نییه و به پێچه‌وانه‌وه ئاوه‌دانكردن و جێبجێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له هه‌ر شارێكی عێراق له فاوه‌وه تا مووسڵ و شوێنه‌كانی دیكه و به‌سرا و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف وه‌ك هه‌رێمی كوردستان پێی خۆشحاڵ ده‌بین، هه‌ر ئاوه‌دانییه‌ك له عێراق ئه‌نجام بدرێت، جێگه‌ی خۆشحاڵیی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌ر شارێكی عێراق ئاوه‌دان بكرێته‌وه و خزمه‌تگوزاری تیایدا پێشكه‌ش بكرێن، وای داده‌نێین كه شارێكی هه‌رێمی كوردستانه، هیوادارین په‌رله‌مان ئه‌م پرسه به جددی وه‌رگرێت، چونكه گه‌لی عێراق شایسته‌ی ژیانێكی خۆشتره له‌وه‌ی كه ئێستا تیایدایه و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه خزمه‌تگوزاريی باشتریان پێشكه‌ش بكرێت و هیوادرین ئه‌م پرسه له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنرێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێزیان له فه‌ره‌نسا و دڵنیاییدان به هه‌رێمی كوردستان و چاوه‌ڕوانيی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزیان گوتی: "فه‌ره‌نسا وه‌ك وڵاتێكی گرنگی ئه‌ورووپا و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، بێگومان ڕۆڵێكی گرنگی له سه‌قامگیریی سیاسی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه له فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی من له جه‌نابی سه‌رۆك ماكرۆن دوێنێ بیستم، زۆر به گه‌رمی و زۆر به جددی هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویست بێت بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی له عێراقدا ئاماده‌یه یارمه‌تی بدات و هاریكار بێت. به دیدی من ئه‌م پرسه بۆ هه‌رێمی كوردستانیش زۆر گرنگه، چونكه وه‌ك باسم كرد كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ئێمه چه‌سپاندنی سیستمی فیدرالییه له عێراقدا، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی عێراقه و هه‌ر له ساڵی 2003 و تا ئێستا په‌م پرسه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، بۆیه به‌مه‌به‌ستی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ هه‌موو عێراق و له چوارچێوه‌ی عێراقیشدا بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و دڵنیابوون له ئاینده‌ی كوردستان و سه‌قامگیریی هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ى له عێراقدا ده‌ژین به كورد و توركمان و مه‌سیحی و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه، كاتی ئه‌وه هاتووه به شێوه‌یه‌كی جددی دانوستان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بكه‌ین و بتوانین له یه‌كتری تێبگه‌ین و یه‌كه‌م شت ده‌ستنیشانی بكه‌ین هه‌ڵه‌كانمان له كوێ بووه و چۆن ده‌توانین چاكی بكه‌ینه‌وه و چۆن ده‌توانین ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ سه‌قامگیریی هه‌موو عێراق ئه‌نجامی بده‌ین. كێشه‌ی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه چاره‌سه‌ر ناكرێت كه كێ ئه‌مڕۆ به‌هێزه و كێ بێ هێزه! كێشه‌ی عێراق به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی جددی و به نه‌رمی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشین تا دڵنیا بین له‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق به هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه دابین بكه‌ین، ئه‌مه بۆ ئێمه زۆر گرنگه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فه‌ره‌نسا ده‌توانێت بۆ ئه‌م پرسه یارمه‌تیده‌رێكی جددی و به‌هێزی ئێمه بێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه له دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆنادا به‌ڕێزیان سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا ئه‌نجام دا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی "له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌ر سوپاسی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین و پێموایه ئه‌مه نیشانه‌ی گرنگیدانی سه‌رۆك ماكرۆن و فه‌ره‌نسایه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه له‌م كاته‌دا ده‌بینین كۆرۆنا له هه‌موو شوێنێك بڵاوبووه‌ته‌وه و كێشه‌یه‌كی گه‌وره و جددیه بۆ هه‌موو جیهان، ئه‌مه گرنگیدانی سه‌رۆك ماكرۆنه بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی له عێراقدا".