به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/1/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى يادى بيست و يه‌ك ساڵه‌ى شه‌هيدكردنى (ئايهتوڵلا محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كيم)دا كرد كه به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان سهركۆمار و سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده سياسييه‌كانى عێراق و ديپلۆماتكاران و ميوانان به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وتارێكى پێشكه‌ش كرد، تيايدا باسى له ڕابردووى سه‌رده‌مى خه‌باتى لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق دژى ديكتاتۆرى و دۆخى ئێستاى وڵات كرد، هه‌روه‌ها داواى له به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتى فيدراليى عێراق كرد به زوويى كێشه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌خۆرانى، چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مه ده‌قى وتارهكهيه:
به ناوى خواى به‌خشنده‌ى ميهره‌بان
ئامادەبووانی بەڕێز،
ڕۆژتان باش..
ئەمڕۆ پێكه‌وه لە یادێکی گرنگدا بەشدارین، کە ڕۆژی شەهیدی عێراقی و یادی (21) ساڵەی شەهیدکردنی ئایەتوڵڵا محەمەد باقر حەکیمه (قُدِّسَ سِرُّهُ). گەلی عێراق بۆ ڕزگاربوون لە چەوسانەوە و لەناوبردنی تیرۆر، زۆر شەهیدی داوە. باشترین وەفاداری بۆ یاد و ڕۆحى شەهیدان، گەشەپێدانی ئاوەدانی و خۆشکردنی ژیان و گوزه‌رانی خەڵکی عێراق و دابینکردنی دواڕۆژێکی گەشە بۆ نەوەی ئێستا و داهاتوو.
شەهیدی میحراب، شەهیدی دەستی تیرۆر، ئایەتوڵڵا محەممەد باقر حەکیم، لە دوورەوڵاتیدا، ڕابەر و هاندەرێکی سەرەکيی یەکبوونی خەبات و کاری پێکەوەیيی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقى بوو. یەکبوونی ئەوكات، بۆ ڕزگارکردنی گەل بوو لە چەوساندنەوە و له دیکتاتۆری.
ئێستا ئێمه کە لە عێراقی ئازادکراو لە دیکتاتۆری، یادی شەهید ئایەتوڵڵا محەمەد باقر حەکیم دەکەینەوە، دەبێ بە دوو شێوە، بە کردەوە وەفاداريی خۆمان بۆ شەهیدی میحراب و هەموو شەهیدان نیشان بدەین. ئەویش به نەهێشتنی هەموو جۆرێكى چەوساندنەوە و ناعه‌داله‌تى، له‌گه‌ڵ دوورکەوتنەوەی هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان، لە گواستنەوەی ڕکابەری و ناکۆکيى سیاسیى نێوانیان، بۆ ناو کۆمەڵگە و نەتەوە و پێکهاتەکانی تری عێراق.
پێکەوەکارکردن و یەکێتيی نێوان شەهیدی میحراب و باوکی خوالێخۆشبووم ئیدریس بارزانی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جه‌نابى سەرۆک مەسعوود بارزانی و سەرۆکی خوالێخۆشبوو مام جەلال و لایەن و سەرکردەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی، ئه‌وكات خۆشەویستيی نێوان گەلی چەوساوەی عێراقى، بەهێز دەکرد.
ئێمەی نەوەی دوای ئەوان، دەبێ ئەو خۆشەویستییە بەهێزتر بکەین، نەک تێکی بدەین. بەهێزکردنی یەکسانی و خۆشەویستيی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراق، ڕێگەی ڕابەر و سەرکردەکانمانە. پێچەوانەکەی، ڕێگەی ئەوان نییە و دژی ڕێبازی ئەوانە.
ئەوەی ڕابەرانی خەبات و بزووتنەوەی سیاسيی ئێمە دەیانکرد، لە باكگراوه‌ند و قووڵاییيەکی گەورەوە دەهات. زانا و ڕابەرانى ئایینیمان، بە زانست و زانينى خۆیان، ڕوانگەیەکی فراوان و مرۆڤانەیان هەبوو، لەبەرئەوەش مەرجەعیەتی گەورە لە نەجەف، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بارزان و زانایانی کوردستان بەگشتی هەبوو.
ڕابه‌ڕى شۆڕشی کوردستان خوالێخۆشبوو مەلا مستەفای بارزانی، پەیوەندییەکی بەردەوامی لەگەڵ مەرجەعیەتی باڵادا لە عێراق هەبوو. فەتواکانی ئایەتوڵڵا عوزما موحسین حەکیم، له‌گه‌ڵ ئایەتوڵڵا عوزما محەمەد باقر سەدر له ساڵه‌كانی ١٩٦٥ و ١٩٧٤ لەژێر حوکمی دیکتاتۆری‌دا، بێ ئه‌وه‌ى گوێ به مەترسییەکانی سەر ژیانیان بده‌ن، فەتوای زۆر هەقپەرستانە بوون. ئەو دوو مەرجەعە گەورەیە، فەتوای حەرامکردنی شەڕی کورد و پێشمەرگەی کوردستانیان دا. گه‌لى كوردستان هه‌رگيز فەتوا مێژوویی و هەڵوێستەكانى ئه‌وان، لەبیر ناکات.
ئەم یادانە گرنگن، بۆ ئەوەی هەموومان ئێستاش بە کردەوە، ئەو ڕابردووە جوانەمان بپارێزین. ئەو ڕابردووە بە ڕوانگەی فراوان و بە هەبوونی پەیوەندی و خۆشەویستی كه دروست بووە، نابێ بە بڵاوکردنەوەی ڕق و ناکۆکی و دووبەرەکی، ئێستا و داهاتوومان تێک بچێت، بەڵکو دەبێ بە خۆشەویستی و پەرەپێدانی هاوبەشييهكانمان، بەهێزتری بکەین.
ئامادەبووانی بەڕێز ..
جگە لەو ڕابردووە، ئەمڕۆ ئێمه سەرچاوەیەکی گرنگ و گەورەی یاساییمان هەیە بۆ پێشکەوتن و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی هاوبەشی پێکهاتەکانی عێراق. لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە دەستوورێکمان هەیە. ڕۆحی ده‌ستوور بریتییە لە دروستکردنی دیموکراسی، دادپەروەری و دابەشکردنی دەسەڵات و سیستەمی فیدرالی. جێبەجێکردنی دەستوور وەک خۆی، ڕابردووی جوانی کۆمەڵگەمان دەپارێزێت و ئێستا و داهاتووشمان باشتر دەکات.
بۆيه ئێستا کە لێرە زۆر لە به‌ڕێزان سەرکردە و بەرپرسانى گەورەی عێراقی دانیشتوون، داوا دەکەم هەموومان پێکەوە پابەندی ئەو دەستوورە بین. دەستوور، یەکسانيی هەموو پێکهاتە و هەرێم و پارێزگاکانی عێراق و سهقامگيريى وڵات دەپارێزێت.
بەڕێزان..
ئێستا له‌به‌ر نەبوونی بودجە و مووچە لە هەرێمی کوردستان، فەرمانبەران و خەڵک لە دۆخێکی زۆر خراپ‌دا دەژین. ئەوە کاریگەرییەکی زۆر خراپی کردووەتە سەر هەموو کەرتەکان لە هەرێمی کوردستان. زۆر پێویستە ئەو کێشە گەورەیە، بە زوویی چارەسەر بکرێت. ئەمەش بەرپرسیاريه‌تيی هەموومانە، چونکە هەرێمی کوردستان و فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان، بەشێکن لە عێراق.
بۆيه داوا لە ته‌واوى سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان، فراکسیۆنەکان و هه‌موو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەم، پشتیوان بن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بودجه و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێزان..
حکوومەتی عێراقى فيدراڵى بە سەرۆکایەتيی برای بەڕێزمان محەمەد شیاع سوودانی، بە باشی کاری کردووە، ئەوەش پێگەی عێراقی بەهێز کردووە. ئەو شێوە کارکردنە، دەتوانێ پێگەی عێراق بەهێزتریش بکات. بەڵام پێشێلکردنی دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە هێرش بۆ سەر نێرده ديپلۆماسييهكان و هێزه‌كانى هاوپەیمانان و پێشمەرگە، کاری حکوومەت تێکدەدات و ئاڵۆزییەکی زۆر و هەمەلایەنە لە عێراق دروست دەکات.
ئەو هێرشانە زیانێکی زۆریان بە ئاسایش و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى دڵەڕاوکێ بە هەموو بازاڕی عێراقدا بڵاو ببێته‌وه، هەروەها دەرفەتی داوەتە تیرۆریستانی داعش کە هێرشەکانیان زۆرتر بکەن.
هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر داوای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هاتوون. پێویستە دەرفەت بدرێتە حکوومەتی فیدرالی و به‌ڕێز سەرۆک وەزیران سوودانى بەپێی پلانێکی هاوبەش و له زه‌مينه‌يه‌كى ئارام و بێ كێشه‌دا گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا بكات، بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتووى هاريكاريى نێوان هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و عێراق.
عێراق دەوڵەتێکى خاوه‌ن دەزگای نیشتمانيييه، دەبێ ئەو دەزگایانە کاری خۆیان بکەن، بە پێچەوانە خەڵکی عێراق دەخرێتە کێشە و ئاڵۆزيی تازەوە، لە کاتێکدا عێراق ئێستا زیاتر لە هەموو شتێکی دیکە پێویستی بەوەیە سەقامگیرییەکەی تێک نەدرێت.
لە کۆتاییدا، سوپاسی برای بەڕێزم سەید عەممار حەکیم دەکەم بۆ ڕێکخستنی ئەم رێوڕەسمە. سڵاو دەنێرم بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدی میحراب ئایەتوڵڵا محەمەد باقر حەکیم و ڕۆحی خوالێخۆشبوو سەید عەبدولعەزیز حەکیم و هەموو شەهیدانی عێراق.
هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لايه‌كتان ده‌خوازم،
زۆر سوپاس..