رێزدار نێچیرڤان بارزانی لە مەراسیمێکدا لە هەولێر، رۆژی دووشەممە ١٠ی حوزەیران وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستبەکاربوو
تەواوی وتارەکەی لەخوارەوە بخوێنەوە:
به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، به‌ڕێز جه‌نابى د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركۆمارى عێراقى فيدرال، به‌ڕێز محمد الحلبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ڕێز مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، به‌ڕێز ثامر السبهان، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى سعووديه بۆ كاروبارى كه‌نداو ، به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڕێزان باڵيۆزانى وڵاتان له عێراق، ديپلۆماتكاران، سه‌ركرده و سياسه‌تمه‌داران و لايه‌نه سياسييه‌كان، میوانان و ئاماده‌بووانى خۆشه‌ویست له عێراق، له به‌غدا كه ته‌شریفتان هێناوه هه‌مووتان به‌خێر بێن.
ڕۆژتان باش.
مايه‌ى خۆشحاڵيمانه كه ئه‌مڕۆ هه‌مووتان لێره‌ن و له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شدارن.
به‌ڕێزان سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، نوێنه‌رانى گه‌لی هه‌رێمی كوردستان به گشت ڕه‌نگ و بیر و بۆچوونهكانيهوه:
سوپاس كه ئێوه وه‌ك نوێنه‌رانی گه‌ل، ده‌نگتان دا به هه‌ڵبژاردنم وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم چوار ساڵی داهاتوو. سوپاس بۆ هه‌مووان، سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌نگیان دا، ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان نه‌دا، ئه‌وانه‌ی ڕۆژى ده‌نگدان نه‌چوونه په‌رله‌مان. سوپاسى هه‌ر هه‌مووتان ده‌كه‌م.
هه‌ر یه‌ك له ئێوه، به خواستی خۆی و به نوێنهرايهتيی ده‌نگده‌ر، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى ئه‌و حزبه‌ی نوێنه‌راتی ده‌كه‌ن له په‌رله‌مان، ماف و ئه‌ركی دیموكراسيی خۆتان پیاده كرد. له‌م كاته‌دا، گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت به‌رده‌وامبوونى خودی پرۆسه‌ی دیموكراسیيه له هه‌رێمى كوردستان. سوپاس كه متمانه‌تان پێدام.
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له كاتی خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م ئه‌ركه نوێیه، گه‌لێك یادی خۆش و ناخۆش دێنه‌وه بیرمان. هه‌ندێك ڕووداو دوورن، به‌ڵام له هه‌ستی مرۆڤايهتيماندا خۆیان چه‌سپاندووه و به ئاسانی له بیر ناكرێن. له بیریان ناكه‌ین، تا لێيان فێر ببین.
هه‌ندێك ڕووداو هێنده نوێن، هێشتا خۆشی و ناخۆشیيان له‌گه‌ڵ هه‌ست و هزر و كاری ڕۆژانه‌ماندا، خۆیان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن. ناخۆشترین یادی نوێ، هێرشی دڕندانه‌ی داعش بوو بۆ سه‌ر چه‌ندين شار و شارۆچكه و گوندى هه‌رێمی كوردستان و عێراق. شێوازی كوشتاری تێرۆریستانی داعش هه‌موومانى تووشی شۆكێكی بێ وێنه كرد، دنیای هه‌ژاند.
زۆر كه‌س پێشبینیی دڕنده‌یی له‌و جۆره‌ی نه‌ده‌كرد. زۆر كه‌س بڕوايان نه‌ده‌كرد له سه‌ده‌ى بيست و يه‌كدا هێزێكى تاريكپهرستى وا، ده‌ستى بچێته ئه‌و هه‌موو دڕهندهيى و ئه‌و هه‌موو تاوانه. بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌وه ده‌چوو كه تيرۆرستان له مه‌رام و مه‌به‌ستیان بۆ تۆقاندنی دونیا، سه‌ركه‌وتوو بن.
جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، ڕۆڵێكى گرنگ و سه‌ره‌كی بینی له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى تيرۆریستانی داعش و تێكشكاندنی خه‌ونی تاريكپهرستى و وێرانكارييان. جهنابيان وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه ڕاسته‌وخۆ به‌شداريى پاراستن و به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان كرد.
شه‌ونخوون و بێ وچان له به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، به سه‌بر و خۆڕاگری، ئه‌زموونی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ر له (16) ساڵييه‌وه تا ئه‌مڕۆى خسته خزمه‌تی به‌رگری و پاراستنی ژیان و مرۆڤایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و له‌سه‌ر ئاستی جیهانيش.
له‌و قۆناغه سه‌خته‌دا، جگه له ڕۆڵى سه‌ربازيى يه‌كلاكه‌ره‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ى وره و بڕواى پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانى جه‌نگدا، جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى به ئه‌زموونى نزيكه‌ى (55) ساڵى خه‌بات و تێكۆشانى خۆى له شۆڕش و سه‌ركردايه‌تى و ڕابهرايهتيكردنى شۆڕشدا، به حيكمه‌ت و لێزانى و شاره‌زاييى خۆى، گه‌لى كوردستانى له هه‌ڕه‌شه و مهترسييهكى ڕاسته‌قينه‌وه، بۆ كه‌نارى ئارامى په‌ڕانده‌وه.
ئه‌م ڕێوڕهسمهى ئه‌مڕۆش كه زاده‌ى پرۆسه‌ى ديموكراسييه، به‌رهه‌مى خه‌بات و تێكۆشان و كۆڵنه‌دانى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى و تێكۆشه‌رانى گه‌له‌كه‌مانه. به‌رهه‌مى خهباتيانه به‌ره‌و بهديموكراسيكردنى هه‌رێمى كوردستان.
دواى ڕاپه‌ڕين، ئازارى ساڵى 1991 له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى جه‌ماوه‌ريدا له كۆيه، بۆ يه‌كه‌مجار جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى داواى كرد كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژاردن بكرێت و گه‌لى كوردستان نوێنه‌رانى خۆى له پرۆسه و ده‌نگدانێكى ديموكراسيدا هه‌ڵبژێرێت. خه‌بات و تێكۆشان و سهكردایهتیكردنی سه‌رۆك بارزانى، ئيلهامبهخشى ئێمه‌یه بۆ هه‌نگاونانى دروست به‌ره‌و ئاينده.
پێشمه‌رگه، به یارمه‌تی و هاوكاريی هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقييه‌كانى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى، سه‌ركه‌وتن له ئازادكردنی ناوچه داگیركراوه‌كان و ڕزگاركردنی خه‌ڵكی كۆیله‌كراو و چه‌وساوه‌ی ژێر ده‌ستى داعش. هه‌موومان قوربانيی گه‌وره‌مان دا له‌پێناو ئازادی، له‌پێناو سه‌ربه‌ستی و مافی ژیان و نیشتمان و گه‌له‌كه‌ماندا.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هیدان، سڵاو له كه‌سوكارى سهربهرزيان، هيواى چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازين. سڵاو له پێشمه‌رگه و هێزه عێراقييه‌كان، له سوپا و حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌و هێزانه‌ى ڕۆڵی مێژوویيی خۆیان بینی له‌و قۆناغه ناسكه‌ی هه‌رێم و عێراق و جیهاندا. به‌رگریی ئێمه له عێراق، به‌رگری بوو له مرۆڤایه‌تی، به‌رگری بوو له مافی ژیان و سه‌رفرازی.
وڵاتانی هاوپه‌یمانيی دژی داعش ڕۆڵی كاريگه‌ر و بوێرانه‌یان بینی له هاوكاری و سه‌رپه‌رشتيی پێشمه‌رگه بۆ كۆتاييهێنان به ده‌سه‌ڵاتی تيرۆریستانی داعش. سوپاسی بێ پایان بۆ حكوومه‌ت و هێزی سه‌ربازيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا و هه‌موو وڵاتانی به‌شدار له ناوچه‌كه و له جيهان، كه بوونه هاوكار و گه‌ره‌نتیی گه‌ڕانه‌وه‌ى هیوای ژیان و ئاشتى و ئازادى، له هه‌رێمی كوردستان و له ته‌واوی عێراق.
پێشمه‌رگه سه‌لماندى كه وه‌ك هه‌ميشه ده‌توانێ به‌رگرى له وڵات بكات. له قۆناغى داهاتوودا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين كه له هه‌موو ڕوويهكهوه پێشمه‌رگه ڕێكبخرێته‌وه و به‌هێز بكرێت و وه‌ك به‌شێك له سيستمى به‌رگريى عێراق، ماف و شايسته دهستوورييهكانى خۆى به ده‌ست بهێنێت. سوپاسى هاوپه‌يمانان ده‌كه‌ين كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوكار و پشتيوانن.
به‌ڕێزان، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكى فيدراليى ده‌ستووريى عيراق، سهلماندوويهتى كه به‌شێكى ديار و كاريگه‌رى ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه و ڕۆڵى به‌رچاوى له پاراستنى سه‌قامگيرى و هاوسه‌نگيى ئابوورى و سياسيى ناوچه‌كه‌دا هه‌يه. هه‌موو پێشكه‌وتنه سياسى و ئابوورى و فه‌رهه‌نگى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ناوچه‌كه و جيهانيش، كاريگه‌ريى ڕاسته‌وخۆيان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
بۆيه قۆناغه‌كانى داهاتوو، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان‌مان لێ ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه و دۆستانمان له جيهاندا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و ڕێزلهيهكگرتن، ده‌مانه‌وێت ده‌ستى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و كارى پێكهوهيى بۆ هه‌مووان درێژ بكه‌ين.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له زۆربه‌ی زۆرى وڵاتاندا، ئێمه به قۆناغێكی ناسكی جیاوازيی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا تێده‌په‌ڕین. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش، وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تى، بێ داخوازيی سه‌ربه‌ستى، ئازادی، گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشگوزه‌رانی نییه. له هه‌مان كاتدا، وه‌ك زۆربه‌ى ميللهتانى دیكه، ئێمه‌ش بێ ململانێى سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و ئایدۆلۆژی نین.
له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ئێمه زۆر جار له فه‌رهه‌نگی سیاسی و نه‌ريتى میدیایيماندا پتر له پێویست جه‌خت له‌سه‌ر ململانێ، ناته‌بایی و ناسازیمان ده‌كه‌ین. با له‌مه‌ودوا له گشت ئاستێكی كۆمه‌ڵايه‌تى و سیاسی‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆك و ته‌با و ساز بین.
پێم وا نییه ئه‌مه داخوازییه‌كی له‌توانابه‌ده‌ر بێت بۆ هێزه سیاسيیهكانی هه‌رێمى كوردستان. پێم وا نییه هیچ كه‌سێكی خه‌مخۆری ئه‌م ميللهته، ئه‌و ئاواته نه‌خوازێت. كۆكبوون، تهبايى و سازانمان، ناڵێت جیاوازيی بیروڕا و بۆچوومان وه‌لاوه بنێين.
ده‌زانم ململانێ و جياوازى هه‌ر ده‌مێنن، ئه‌مه شتێكى ئاسايييه، به‌ڵام داوا ده‌كه‌م با بیركردنه‌وه‌مان ناكۆك، ناته‌با و ناساز نه‌بێت. له‌بری بيركردنه‌وه له چۆنيه‌تيی بنكۆڵكردنی پێگه‌ی یه‌كتر، با بیر و هه‌ڵسوكه‌وت و كردارمان پێكه‌وه و بنياتنه‌رانه بێت بۆ گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش و ئایندهی هاوبه‌شدا.
با نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت. با نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمى كوردستان، به هه‌موو ڕه‌نگ و جیاوازیيانهوه، به‌شداريی ژيانه‌وه‌ى هه‌رێم و به‌هێزكردنی بنه‌ماى ڕه‌وتی به‌ره‌و ئاینده‌مان بكه‌ن.
داوا و خواستی من وه‌ك سه‌رۆكی چه‌ند ساڵی داهاتووی هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ هێنانه‌دی ئاواتی له خۆمان و له هه‌ریه‌ك له حزبه‌كانمان گه‌وره‌تر بۆ ئه‌م وڵاته.
پێكه‌وه ئاراسته‌ی هاوبه‌شمان ده‌ستنيشان بكه‌ین. پێكه‌وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ دۆسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوانی نێوده‌وڵه‌تی، بارودۆخى نوێی گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگه‌ی هاوبه‌شى هه‌رێم، ژیان و نیشتمانی هاوبه‌شمان بپارێزین.
هیچ گومانم نییه كاتێك پێكه‌وه نه‌خشه‌ڕێى نوێی هاوبه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق داده‌نێین، ڕێ هه‌ڵه ناكه‌ین. بۆ هه‌موومان ئاشكرا ده‌بێت به چ ئاراسته‌يه‌ك هه‌نگاو ده‌نێین و چی پێویست ده‌بێت بۆ گه‌يشتن به ئامانجی هاوبه‌شمان.
ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال له به‌غدا پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری فیدرالی عێراقدا. ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه گه‌لانى عێراق چه‌نده‌ها ساڵ خهونيان پێوه ده‌بينى تا ببێته بنه‌مای عێراقێكی نوێ، كه تێیدا مافه‌كانی هه‌رێم و هه‌موو عێراقييه‌كان له چوارچێوه‌ی حوكمڕانییه‌كی دیموكراتی فیدرالدا بپارێزرێت. ده‌ستوورێك كه چوار له‌سه‌ر پێنجی ده‌نگده‌ران له سه‌رتاسه‌رى عێراق ده‌نگیان پێدا.
ده‌ستوورێكی فیدرالی كه جێبه‌جێكردنی ته‌واوى مادده و به‌نده‌كانى ببێته زامنكردنی پێكه‌وه‌ژیان، لێكگهیشن، یه‌كتر په‌سه‌ندكردن و به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.
ئێمه ئومێدمان به ده‌ستوور هه‌بوو، به‌ڵام به داخه‌وه نه‌توانرا وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت. نه‌توانرا ئه‌و عێراقه نوێيه بنيات بنرێت كه هه‌موو گه‌لانى عێراق خهونيان پێوه ده‌بينى. ئه‌و عێراقه نوێيه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵى بنياتنانى هه‌موو دامهزراوهكانيدا، ڕۆڵ و به‌شداريى كاراى هه‌بووه و به‌رگرى لێ كردووه.
له عێراق هيچ به‌ديلێكى ديكه بۆ ده‌ستوور نييه. به ئه‌زموون ئه‌وه‌مان بينى كه پشتگوێخستنی به مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ست، یان جێبه‌جێ نه‌كردنى هه‌ر به‌ندێكی ئه‌و ده‌ستووره، ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانى ناكۆكی و ناته‌بایی و ناسازيی نوێ له‌نێوان پێكهاته عێراقييهكاندا.
ده‌توانين به لێكگه‌يشتن و كارى هاوبه‌ش جارێكی دیكه ده‌ستووره‌كه‌مان زیندو بكه‌ینه‌وه. ڕێزی لێ بگرین و بێ جیاوازی جێبه‌جێی بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ى تاريكپهرستانى وه‌ك داعش دروست نه‌بنه‌وه، كاره‌ساتى وه‌ك شه‌نگال و ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووباره نه‌بنه‌وه.
تاكو عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئارامتر و ئاوه‌دانتر بن و له مه‌ترسيى شه‌ڕ و تيرۆر به دوور بن كه هێشتا به جددى هه‌ڕه‌شه له عێراق و ناوچه‌كه و له جيهانيش ده‌كات و لێمان ده‌خوازێت پێكه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بين بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتنى.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، له مێژووی دوور و نزیكماندا شه‌ڕ بووه‌ته هۆی وێرانكاری، دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ره‌سهێنانی ئابووریمان. زۆر جار شه‌ڕفرۆش بیر له‌وه ناكاته‌وه كه ئاگری شه‌ڕ ماڵی خۆيشی ده‌گرێته‌وه. باشترین نموونه كه هه‌موومان له بیرمانه، هێرشی ڕژێمی به‌عس بوو بۆ سه‌ر كوردستان، ئێران و كوێت. له كۆتاييدا عێراق وێران بوو، خهڵێكێكی زۆری بێ گوناهـ كوژران. ژیان و ئابووری و باری ده‌روونیی خه‌ڵكى وڵاته‌كه تێكچوو.
به‌كارهێنانى چه‌كی كیمیایی و بڕیاری كۆمه‌ڵكوژی، بووه سیاسه‌تی پهيڕهوكراوى ڕژێم. تا ئێستاش خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته و ئه‌م هه‌رێمه و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش، باجی سیاسه‌تی شهڕفرۆشيی ئه‌و قۆناغانه ده‌ده‌ن و هێشتا ديار نييه كه‌ى كاريگه‌رييه خراپه‌كانى كۆتايى دێن. با برينى ڕابردوومان به لێبورده‌يى و سنگفراوانى ساڕ‌ێژ بكه‌ين، نه‌ك تۆڵه و پلانى نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ پێكه‌وه‌ژيان.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، كوردستانيانى خۆشه‌ويست.. با پێكه‌وه، ڕاشكاوانه، به نیازی پاك و كرداری شیاو و هه‌ڵوێستی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌وه، هه‌نگاوى بیناتنهرانه بنێین بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێى هاوبه‌ش، بۆ وڵات و حوكمڕانییه‌كى بێ جیاوازيی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی، مه‌زهه‌بی و ناوچهيى.
گه‌لى كوردستان هه‌ميشه ويستى مرۆڤدۆستى و ژياندۆستيى خۆى نيشان داوه. مايه‌ى شانازيى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازى كوردستانه كه هه‌رگيز ڕێگه‌ى نه‌داوه شه‌ڕى ڕژێمه‌كانى پێشووترى عێراق كه به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا سه‌پێنرا بوو، ببێته شه‌ڕى نێوان كورد و عه‌ره‌ب.
زۆر جار خه‌ڵك باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رتاسه‌رى عێراق ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانى سروشتى، به‌ڵام با له‌مه‌ودوا بۆ خۆمان و هه‌موو دنيا بسه‌لمێنين كه ئێمه پاراستنى ژيان و پێكهوهژيانمان له هه‌موو سه‌رچاوه‌يه‌كى سروشتى لا گرنگتره له عێراقدا.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم، با پێكه‌وه سیاسه‌تی ئاشتهوایيی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێكه‌وه‌ژيان و گه‌شه‌ی ئابووری و سازانى سياسى دابڕ‌ێژین. گۆڕانكاريی خێرای هه‌رێم پێویستی به دیدی هاوبه‌ش، دوور له ناكۆكی، ناته‌بایی و ناسازی ده‌بێت.
له كۆتاييدا، هه‌موو به‌رپرس ده‌بین له سه‌ركه‌وتن و له شكستهێنان. هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێویستیيان به پاراستنی ماف و موڵك و سه‌رمایه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆيييان هه‌یه.
كاتێك ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین، پێكه‌وه ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم بپارێزین، به‌هێزی بكه‌ین، كاتێك به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری و ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دۆستانی دوور و نزیك و دراوسێكانمان، نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه هه‌ریه‌كێك له‌وانیش به هه‌مان شێوه‌ی ئێمه به‌رژه‌وه‌نديى سیاسی، ئابووری و كۆمهڵایهتيی خۆی هه‌يه.
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌يشتن و ڕێزلێكگرتن، به‌رژه‌وه‌نديی هه‌مووان ده‌پارێزێت له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و داب و ده‌ستووری دیپلۆماسی و سه‌روه‌ريی هه‌ر وڵاتێك و پێكهاته دهستووریيهكانیدا.
بێگومان ئه‌ركی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت ڕێ خۆش بكات و زه‌مينه‌سازى بكات بۆ لێكنزيكبوونه‌وه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری، بازرگانی، به‌هێزكردنی په‌یوه‌نديی دیپلۆماسی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بۆ گرفت و به‌رژه‌وه‌نديی هاوبه‌ش. ئه‌م جۆره كاركردنه هیچ كات نابێته مه‌ترسی بۆ عێراق، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی پته‌وكردنى په‌یوه‌نديی دۆستانه و دراوسێیانه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان.
خۆشه‌ویستان، پاراستن و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌نديی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دۆستان و هێزی نێوده‌وڵه‌تى كه مانه‌وه و سه‌قامگیريی هه‌رێمیان مه‌به‌سته و به به‌رژوه‌ندی ده‌زانن، ئه‌ركی سه‌رشانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت. هه‌موومان ده‌زانین، بێ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و فریاگوزاريی هێزی نێوده‌وڵه‌تی، داعش دهيتوانى زیانێكی گه‌لێك مه‌زنتر به كوردستان و عێراق و جیهان بگه‌يه‌نێت. بێگومان هاوكاری و كۆمه‌كی سه‌ربازی، بووه هۆی سه‌ركه‌وتنى به‌رگريی ئێمه بۆ شكستهێنان به داعش.
سوپاس بۆ خۆڕاگريى یه‌ك به یه‌كی خه‌ڵكی هه‌رێمى كوردستان، كه وێڕاى شه‌ڕ و كه‌مبوونی مووچه و سستیی بازاڕی كار و دابه‌زینی چالاكيی ئابووری، له هه‌ستياريى دۆخه‌كه تێگه‌يشتن و یارمه‌تيی حكوومه‌تی هه‌رێمیان دا، تاكو سه‌ختی و نه‌هامه‌تی و نهبوونيی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووی، به سه‌ربه‌زری تێپه‌ڕاند.
ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ڕێنيشاندهرمان بێت، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه كۆك بین كه وه‌ك هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌رده‌م، داننان به جیاوازييهكانمان، نابێته ڕێگر له سه‌رخستنی خواست و مه‌به‌ست و به‌رژوه‌نديى گشتيی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رباری هه‌موو جیاوازیيهكانمان، شایسته‌ی داهاتوویه‌كی باشترین بۆ نه‌وه‌ى ئێستا و نه‌وه‌كانى ئاینده‌مان. سه‌ركه‌وتنی نه‌وه‌ی تازه له خوێندن و فێربوون و شاره‌زایی له زانست، فه‌رهه‌نگ، ته‌كنۆلۆژیا، ئه‌ندازیاری، پزیشكی، كۆمه‌ڵناسی، ده‌رووناسیی، مێژوو و بابه‌تی په‌یوه‌نديی مرۆيى، كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر ده‌بات.
پێكه‌وه‌ژیانمان، گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵاتی، ئابووری، سیاسی و هه‌موو بوارێكی دیكه، پێویستی به كاری جددی و گونجاو هه‌یه بۆ پاراستنی سروشت و ژینگه، به جۆرێك له‌گه‌ڵ بهرپرسياريهتيی ئێستا و قۆناغی داهاتوومان، ژینگه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كيی ژیان، زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت.
به كاری هاوبه‌شمان وه‌فادار ده‌بین بۆ خه‌باتی نه‌وه‌ی پێش خۆمان. به ئه‌مانه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌ینه ده‌ست نه‌وه‌كانى داهاتوو. بۆ گه‌یشتن به ئامانج و كاری هاوبه‌شمان، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌وپه‌ڕى توانا و ئه‌زموون و خواستی خۆم و پۆسته‌كه‌م، به‌وپه‌ڕی جددیه‌وه به‌كارده‌هێنم بۆ هاوكاریكردنی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ و كابینه و هه‌موو وه‌زيره‌كانى، تاكو له به‌رپرسياری و كاری خۆیاندا سه‌ركه‌وتوو بن. سه‌ركه‌وتنى هه‌ر يه‌كێك له ئێمه، سه‌ركه‌وتنی هه‌موومانه.
جارێكى ديكه سەرجەم کوردستانیانی ئازیز دڵنیا دەکەمەوە کە سەرۆکایەتیی هەرێم چەتری یەکڕیزی و کۆکەرەوەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیيەکانی کوردستان و پێکهاتە ئیتنی و ئایینییەکانی دەبێت، بە جیاوازیی بیر و بۆچوونەکانیانەوە، لەپێناو پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئارامیی گەلی کوردستاندا.
هەرێمی کوردستان موڵکی هەموو کوردستانیانە بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە، سەرۆکایەتيی هەرێمیش سەکۆی ئیرادە و خواست و مافەکانیان دەبێت بەبێ هیچ جیاکارييهك. بۆ هه‌موومان ده‌بێت و به يه‌ك چاو سه‌يرى هه‌مووان ده‌كرێت.
دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه ئارامی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و زامنکردنی مافی تاک و کۆمەڵگه، ئامانجی سەرەکیمان دەبێت بە گرتنەبەری دیالۆگ لە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدرال لە چوارچێوەی دەستووردا، هەروەها پاراستنی پەیوەندیی دۆستانەی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و بەردەوامیدان بە بەهێزکردنی پێگە و سەنگی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
كارى جددى ده‌كه‌ين و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان، زامنكردنى مافى مرۆڤ و ئازادييهكان و به‌ها و پره‌نسيپه‌كانى جيهانى پێشكه‌وتوو، دابينكرنى ماف و شايسته‌ى هه‌موو چين و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه، نه‌هێشتنى هه‌موو جۆره توندوتيژييهك، پته‌وكردنى پێكه‌وژيان و تهبايى و يهكترقبووڵكردن له وڵاتێكدا كه وڵاتى هه‌مووان بێت و هه‌موو تاكێك خۆى به خاوه‌نى ئه‌م وڵاته بزانێت. هه‌موومان يه‌ك خۆر له‌سه‌رمان هه‌ڵدێت و يه‌ك ئاسمان داماندهپۆشێ، يه‌ك ئاينده و یه‌ك چارهنووسيشمان هه‌يه.
سوپاس بۆ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له هه‌ر شوێنێكى جيهانه‌وه بێت، به نامه و برووسكه و په‌يوه‌نديى ڕاسته‌وخۆ، پيرۆزباييان لێ كردين.
دووباره سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان، هيواى سه‌ركه‌وتن و ڕۆژێكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم.
زۆر سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌كتان.