نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/7/22 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز نه‌سير ماممادۆڤ باڵيۆزى ئازه‌ربايجان له عێراق كرد.
له ديدارێكدا به‌ڕێز باڵيۆزى ئازه‌ربايجان بانگهێشتنامه‌يه‌كى فه‌رميى سه‌رۆكايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، گه‌يانده به‌ڕێز سه‌رۆكى ديوان بۆ به‌شداريكردنى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كاره‌كانى لووتكه‌ى سه‌ركرده‌كانى جيهان له كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ئاووهه‌وا (COP29) كه ڕۆژانى (11) بۆ (22)ى مانگى يازده (نۆڤه‌مبه‌ر)ى ئه‌مساڵ له باكوى پايته‌ختى ئازه‌ربايجان به‌ڕێوه ده‌چێت.
له ديداره‌كه‌دا هه‌روه‌ها بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز باڵيۆزى ئازه‌ربايجان خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ باكو و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان به‌ڕێز ئيلهام ئه‌لييه‌ڤ، لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى له په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه.