به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به داوه‌تێكى فه‌رمى به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهانيى داڤۆسدا ده‌كات كه ڕۆژانى 21 تا 24ى ئه‌م مانگه له يادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنيدا به‌ڕێوه ده‌چێت و تيايدا به ناونيشانى لەپێناو جیھانێکی یەکگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا، تيشك ده‌خرێته سه‌ر پرسه جيهانييه‌كانى تايبه‌ت به ئابوورى و سياسه‌ت و ئاسايش و سه‌قامگيرى.
له ميانى به‌شداريكردنيدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌ك له سه‌ركرده و وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سياسه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌رێم و گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا ده‌رباره‌ى پرسه هه‌رێمى و جيهانييه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.
هه‌ر له ميانى به‌شداريكردنيدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی له دانیشتنێکی داڤۆسدا به ناونيشانى "ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگير" قسه ده‌کات. تيايدا لێكه‌وته درێژخايه‌نه‌كانى ئاڵۆزى و پشێوييه به‌رده‌وامه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى ترس و نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره‌ى جيهانى و ناوچه‌يى باس ده‌كرێن و تيشك ده‌خرێته سه‌ر كاريگه‌ريى ستراتيژيى قه‌يرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى له كه‌نداو، عێراق و سووريا.