Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى كۆبوونه‌وه‌

2024-01-14T12:45:47.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی هه‌واڵ

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ به‌غدا له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌در، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له‌ پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيريى عێراق و نه‌بوونى به‌ به‌شێك له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگيى چاره‌سه‌ركردنيان به‌ گفتوگۆ و ‌لێكگه‌يشتن، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو. تيايدا هاوڕا بوون كه‌ ده‌بێ ماف و شايسته‌ دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان پارێزراو بێت.