
له دوا ديداريدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ حه‌مه‌د بن جاسم بن جه‌بر ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى قه‌ته‌ر و ئه‌ندامى بۆردى به‌ڕێوه‌بردنى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونش، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى ديدار و چالاكييه‌كانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونش و كاريگه‌ريى ئهرێنيى كۆنفرانسهكهيان كرد كه تيايدا سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان له‌سه‌ر چه‌ندين پرس و كێشه ئاڵۆزى و ڕێگه‌چاره‌كان، گفتوگۆ ده‌كه‌ن و بيروڕا ئالوگۆڕ ده‌كه‌ن.
ده‌رفه‌تى دروستكردنى په‌يوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى فكر و توێژينه‌وه له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
