
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ يۆنان دووپات كرده‌وه و ڕايگه‌ياند: هه‌رێمى كوردستان زه‌مينه و ژينگه‌يه‌كى له‌بارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارييه و كه‌رتى تايبه‌تى يۆنانى هه‌موو ده‌رفه‌تێكى بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
له دوايين كۆبوونه‌وه‌يدا له كۆڕبه‌نديى ئابووريى جيهان له داڤۆس، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 24/1/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كرياكۆس ميتسۆتاكيس سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه، گرنگيى هێوركردنه‌وه‌ى ئاڵۆزييه‌كان و پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ يۆنان و ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى يۆنانى له هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه، خرانه به‌ر باس.
