
2024-07-30T17:00:06.000000Z
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/7/30 له په‌راوێزی بهشدارییاندا له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا، به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هاكان فيدان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌کاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ر دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌که و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش.
