ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زانا عه‌زيز له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ئارام باله‌ته‌يى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و گوته‌بێژى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى.
به‌ڕێزيان خه‌مى له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ئارام باله‌ته‌يى به خه‌مى خۆيان زانى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوكارانى و هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز زانا عه‌زيز، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌موو ئه‌و پشتگيرى و چاودێرييهى له ماوه‌ى نهخۆشكهوتنيدا پێشكه‌شيان كرابوو، دووپات كرده‌وه.