ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/9/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى فه‌تح كرد بۆ كۆچى دواييى سێ برازاى كه ئه‌مڕۆ له ڕووداوێكى دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له به‌غدا گيانيان له ده‌ست دا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لعامرى و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزياندا، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى هه‌رسێ خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و له‌م كۆسته به‌ئازاره‌دا سه‌بوورى و ئارامى و دڵنه‌وايى به دايكوباوك و خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.