Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى حاجۆ ده‌كات

2020-12-12T18:01:36.000000Z
هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/12/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاميران حاجۆ، بۆ كۆچى دواييى مامى به‌ڕێزيان و گه‌وره‌ى خانه‌واده‌ى حاجۆ، خوالێخۆشبوو زناوه‌ر چاچان حاجۆ، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێ كرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌ميى خۆيان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزيان و خانه‌واده‌ى حاجۆ، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كاميران حاجۆ، سوپاس و پێزانيى خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يانى بۆ هاوخه‌مى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له پرسه‌ و ماته‌مه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.‌