Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبووسى ده‌كات

2021-11-18T17:42:50.000000Z
پەیام و پەیوەندی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2021/11/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ته‌قه‌ددوم، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى ماميان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكرد و هاوخه‌ميى خۆيانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ده‌ربڕى.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست په‌روه‌ردگارى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بوورى و ئارامى به‌ خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شى له‌ پرسه‌كه‌ياندا، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد.