Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز مسته‌فا سه‌يد قادر ده‌كات

2021-02-25T16:21:33.000000Z
هه‌واڵ

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2021/2/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى باوكيان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزيان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان ده‌ربڕى.

سه‌رۆك نێچيرڤان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به‌ به‌ڕێزيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت. لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى به‌ڕێزيان ده‌ربڕى.