
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/4/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان پێشمه‌رگه‌ى دێرين و پارێزگارى پێشووترى دهۆك، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى دايكيان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يان بۆ هاوسۆزى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.