
بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو خانهمير مسته‌فا، خه‌باتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ى دێرين، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم. له يهزدانى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو خانهمير مسته‌فا، له خانه‌واده‌يه‌كى نيشتمانپه‌روه‌ر و خه‌باتگێڕى كوردستانه و هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى به پێشمه‌رگايه‌تى و خزمه‌ت و دڵسۆزى بۆ گه‌ل و نيشتمان به سه‌ر برد و نموونه‌ى مرۆڤێكى پاك و وه‌فادار بوو. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/2/14