
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قيامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سيح سڵاوى خواى لێ بێت له ته‌واوى خوشك و برايانى خۆشه‌ويستى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ئه‌م جه‌ژنه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا سه‌لامه‌تى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى بهێنێت و له په‌تاى كۆرۆنا و هه‌موو ده‌رد و نه‌خۆشييه‌ك دوور و پارێزراو بن.
ئه‌مساڵ جه‌ژنى قيامه له كاتێكدا دێته‌وه كه وه‌ك ته‌واوى جيهان هه‌رێمى كوردستانيش به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه له دۆخێكى سه‌ختدايه و بۆ سه‌لامه‌تيى هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌موومان باپه‌ندى ڕێنمايييه ته‌ندروستييه‌كان بين و له ماڵ بمێنينه‌وه، هيوادارين جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له دۆخێكى باشتردا بكه‌ينه‌وه.
له‌م جه‌ژنه‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه وه‌ك هه‌ميشه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى به لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يهكترقبووڵكردن و فره‌ڕه‌نگيى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌م كولتووره‌ى جوانه‌ى كوردستان و دهيپارێزين.
جه‌ژنى قيامه له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت.
خواى مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11/4/2020