Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە د. کاوه‌ مه‌حموود دەکات

2021-06-14T16:07:22.000000Z
پەیام و پەیوەندی

ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٦/١٤ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ بەڕێز د. کاوه‌ مه‌حموود سکرتێری حزبی شیووعیی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی دایکی خولێخۆشبوویان‌، وێڕای پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌یان ده‌ربڕى.

به‌ڕێزيان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به‌ بنەماڵە به‌ڕێزه‌که‌یان ببه‌خشێت.

لاى خۆیەوە، به‌ڕێز د. کاوه‌ مه‌حموود سوپاس و پێزانينی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، دەربڕی.