ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه 2026/4/6 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی كۆمارى عه‌ره‌بيى سووریاوه پێگه‌يشت.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەكانى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه. له‌مباره‌يه‌وه جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە. لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆک ئەلشەرع سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سووریا، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو.