2021-07-14T12:12:57.000000Z
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/7/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر كرد.
له ديدارێكدا دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى عيراق تاوتوێ كرا و جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هاريكاريى هه‌موو لايه‌نه عيراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به‌گشتى كرده‌وه.
پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عيراق، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.